کارەساتی کوڵبەرکوشتن لە سنوورەکانی کوردستان بۆتە کاری رۆژانەی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران و رۆژ نیە هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەو چینە چەوساوە ب
کارەساتی کوڵبەرکوشتن لە سنوورەکانی کوردستان بۆتە کاری رۆژانەی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران و رۆژ نیە هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەو چینە چەوساوە بڵاونەبێتەوە
لەناوچە سنوورییەکانی “سەلاسی باوەجانی” لە شوێنێک بە ناوی “شێخ سڵە”، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد دەکەونە بەردەسڕێژی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم و لە ئەنجامدا 2 کۆڵبەر بە ناوەکانی “بروومەند بەهرامی” و هۆشیار نەمامی” دەکوژرێن و کۆڵبەرێکیش بەناوی “ئەرکان بەهرامی” بە سەختی بریندار بووە.
کۆڵبەریی یەکێک لەو کارە پڕمەترسیانەیە کە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بەهۆی بێکاری و نەبوونی و نەدارییەوە ڕووی تێدەکەن و بەداخەوە رۆژ نییە کە شاهێدی کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک نەبین.
هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران ،بێ گوێدانە یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتیەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە، ئەو کۆڵبەرانە دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان کە دەبێتە هۆی کوژران و برینداربوونی ئەو توێژە زەحمەتکێشە، کە دەیانهەوێ لەو ڕێگەیەوە بژێویی خێزانەکانیان دابین دەکەن