پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مایک پەمپێئۆ:زیاتر لە یەک ملیۆن بۆشکە لەناردنی نەوتی ئێران کەم بوەتەوە

مایک پەمپێئۆ:زیاتر لە یەک ملیۆن بۆشکە لەناردنی نەوتی ئێران کەم بوەتەوە

: پاش چەن ساعەت لە دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە رژیمی ئێران لەدوای هاتنە دەرەوە لە بەرجام ،مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان ووتی :ئامان

: پاش چەن ساعەت لە دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە رژیمی ئێران لەدوای هاتنە دەرەوە لە بەرجام ،مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان ووتی :ئامانجی ئەم گەمارۆیانە رژیمی ئێرانە نەک خەڵکی ئێران 

ناوبراو رۆژی ۱۳ی خەزەڵوەر لە تویتێری خۆی نووسی ،ئێمە لە ۱٤ی خەزەڵوەر گەمارۆی قورستر دەخەینە سەر رژیمی ئێران. ئامانجمان ئەوەیە رژیمی ئێران ناچار کەین لە کردەوە خراپەکاریەکانی دەس هەڵگرێ،نەک ئەوخەڵکەی کەوتوونە ژێر دەسەڵات و بەڕێوەبەری خراپ و بێ بەزەییانەی دەوڵەت .

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا ،رۆژی ۱٨ی بانەمەری ئەمساڵ ،ئامریکای لە  رێکەوتنی شەش وڵاتی زلهێزی جیهانی لەسەر پڕۆگرامی ناوکەیی هێنایە دەرەوە ، لە مانگی گەلاوێژدا یەکەم دەورەی گەمارۆکانی دژ بە تاران کە لابرابوو خرایەوەگەر.

دەورەی دووهەمی ئەم گەمارۆیانە زیاتر بەشی بانک و ناردنە دەرەوەی نەوتی دەگرێتەوە و ئامانج بە سیفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی تارانە ،لە رۆژی دوشەممە رێکەوتی ۱٤ی خەزەڵوەر دەچێتە قۆناغی کردەیی.

هەواڵدەری بلومبێرگ پێشتر لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە ناوی وڵاتانی هیند و چین و ژاپۆن و کورەی باشوورکردبوو وەک ئەو ولاتانەی دەچنە ناو خانەی مەعاف بوونی کاتی. 

بڕیار وایە کە  هیند کرینی نەوتی ئێران سی لە سەد کەم کاتەوە .هەروەها کورەی باشورو ژاپۆن لە کڕینی نەوتی  ئێران دەسیان هەڵگرتووە، بەڵام هێشتا دیار نیە کە چین گەورەترین کڕیاری نەوی ئێران هەڵوێستی چیە.

ئێران تا ئێستا چەندین جار وتویەتی کە کەم و کرڕی نەوتی ئێران قەرەبوو ناکرێتەوە و دەبێتە هۆی گران بوونی نەوت ،بەڵام بە پێی ئامارەکان  ئەم کەم و کوڕیە لە رێگای وڵاتانی دیکەی ئۆپێک قەرەبوو دەبێتەوە ،نرخی نەوتیش لە یەک مانگی رابردوەوە دە دۆلار کەم بوەتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئامریکا ووتی:دڵنیام ئەم گەمارۆیانە رۆژی دوشەممە عەمەلی دەکرێن، و هاوکات گەمارۆی ماڵی لە لایەن وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا دەخرێتە سەر ٦۰۰کەسی حەقیقی و حقوقی لە ئێران. ناوبراو هەروەها ووتی: ئامانج لەم گەمارۆیانە ئاڵۆگۆڕ داهێنانە بەسەر هەڵس و کەوتی رژیمی ئاخوندی و بەتایبەت پشتیوانی کردنی لە گروپە ترۆریستیەکان وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان .


6 ساڵ و 16 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مایک پەمپێئۆ:زیاتر لە یەک ملیۆن بۆشکە لەناردنی نەوتی ئێران کەم بوەتەوە

مایک پەمپێئۆ:زیاتر لە یەک ملیۆن بۆشکە لەناردنی نەوتی ئێران کەم بوەتەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران