سوئێفت( سیستمی جیهانی پێوەندی ماڵی نێوان بانکی ) رۆژی دووشەممە ۱٤ی خەزەڵوەر رایگەیاند ،کە پەیرەوی لە گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە رژیمی ئاخوندی دەکات .هەروەها ووت
سوئێفت( سیستمی جیهانی پێوەندی ماڵی نێوان بانکی ) رۆژی دووشەممە ۱٤ی خەزەڵوەر رایگەیاند ،کە پەیرەوی لە گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە رژیمی ئاخوندی دەکات .هەروەها ووتی ئەم بڕیارە بۆ یەکگرتویی و پەڕەپێدانی سیستەمی ماڵی جیهانی دراوە
بە وتەی رۆژنامەی تایمزی ماڵی، ئەم کردەوە زەربەیەکە بۆ بەرجامی ئورووپایی کە رژیمی ئاخوندی بە دوایەوەیە. بە هۆی ئەم کردەوە هەوڵەکانی ئورووپا بۆ پێوەندی ئابووری له گەڵ ئێران بێ قازانجە..
گروپی یەکگرتویی دژ بە ئێرانی ناوکەیی :دانمارک دەسراگەیشتنی رژیمی ئاخوندی بە سوئێفتی بڕیوە. سەرۆکی ئەم گرووپە بە دەرکردنی راگەیاندراوێک لەپێوەند بە گەمارۆکانی دژبە رژیمی ئاخوندی پشتیوانی کرد . هەروەها هەشت وڵاتی ئورووپایی وەکوو بریتانیا و فەرانسە پشتیوانیان لەم بڕیارەی دانمارک کرد .