مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکی خۆیدا رۆژی دوشەممە 14ی خەزەڵوەر و دوابەدوای گەرانەوەی قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی وڵاتەکەی بۆسەر رژیمی ئاخوندی ئێ
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکی خۆیدا رۆژی دوشەممە 14ی خەزەڵوەر و دوابەدوای گەرانەوەی قۆناغی دووهەمی گەمارۆکانی وڵاتەکەی بۆسەر رژیمی ئاخوندی ئێران گوتی: بەپێچەوانەی ئەوەی کە رژیم دەیڵێ، گەمارۆکانی ئێمە لایەنەکانی فرۆشتنی خۆراک، پێداویستی کشتوکاڵی، داودەرمان، ئامێری پزیشکی ناگرێتەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی، ئامریکا لەگەڵ خەڵکی ئێران دەمێنێتەوە و هاودەردیان لەگەڵ دەکات، و ئەو خەڵکە ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە بەدەست بەرێوەبەری خراپ و فەسادی ئابوریەوە دەناڵێنن.
هاوکات لەگەڵ دووبارە کردنەوەی گەمارۆ نەوتی و ماڵیەکانی ئامریکا دژ بە رژیمی ئاخوندی ،وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رۆژی دووشەممە ۱٤ی خەزەڵوەری ۹· ناوی ·۰۰کەس و دامەزراوەی بەریزی رەشی گەمارۆکان زیاد کردوە و بە وردەکارییەکانیەوە بڵاو کراوەتەوە.
خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند :دەفتەری دارایی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا زیاتر لە ·۰۰کەس و دامەزراوە و فڕۆکە و کەشتی تەحریم کردوە،بە زیاد کردنی ئەمانە ژمارەی گەمارۆکراوەکان گەیشتوە بە ۹۰۰کەس ،کە زۆرترین ئاستی فشاری ئابووری لەلایەن ئامریکا دژ بە رژیمی ئاخوندیە.خەزێنەداری ئامریکا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەم کردەوە بریتیە لە زیادکردنی ٥۰بانک و لقی دەرەکی و ناۆخۆیی ،ناساندنی ٤۰۰ئامانج،کە بریتیە لە بەشی کەشتیرانی و وزەی رژیمی ئاخوندی ،کۆمپانیای ئاسمانی رژیمی ئاخوندی و نزیکەی ۲٥۰کەس لە ریزی ئەو کەسانەن کە داراییان داخراوە .
هەروەها جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە وتووێژ لەگەڵ فاکس نیوز رایگەیاند :ئێمە گەمارۆی زیاترمان پێیە و بە ئاستی گەمارۆکان لەسەردەمی ئۆباما ، رازی نابین وگەمارۆی زیاتر لە رێگەدایە .گرینگترین شتیش ئەوەیە کە ئێمە ئەم گەمارۆیانە بەوردەکاریەوە دەخەینە مەیدانی کردەوە و سورین لەسەری.