یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی گەلاوێژی 1394

گواستنەوەی دوو گیراوی سیاسی کورد بۆ ژوری تاکەکەسی

سیروان نژاوی و عەلی ئەحمەد سلێمان دوو زیندانی سیاسی کوردی مەحکوم بە ئێعدام بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی تەورێز گوازرانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عەلی ئەحمەد سلێمان لە چوار پێشەوە و سیروان نژاوی لە دوێنی شەممە 17ی گەلاوێژی 1394 بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی تەورێز گوازراونەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەگەرەکان باس لە بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامی ئەو دوو زیندانیە سیاسیە کوردە دەکەن بەڵام تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەێک ئەم هەواڵەی پشتراست نەکردووەتەوە. جێگەی باسە کە سیروان نژاوی رۆژی 15ی پووشپەری 1390 لە شاری کەرەج بە تۆمەتی مۆحاربە لە رێگای ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکوم کرا. عەلی ئەحمەد سلێمانیش کە خەڵکی کوردستانی عێراقە، بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ئێعدام مەحکوم کراوە.

لە سنووەکانی کوردستان دوو کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی

 لەدرێژەی کوژرانی کۆڵبەرانی کورد، دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت بوونە قوربانی. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت دەکرێنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ هێزە نیزامییەکان کە لە ئاکامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لە دەست دەدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار دەبێت.  ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لە دەستداوە خێزاندار و خاوەنی چورا منداڵە و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان رووی لە پیشەی کۆڵبەری لە ناوچە سنووری سەردەشت کردووە.بقە پێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوڵلە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە. یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکانی پەرسەندنی دیاردەی کۆڵبەری، نەبوونی دەرفەتی کار، ئاوڕنەدانەوە لە دانانی سەرمایەی حکوومەتی لە ناوچە کوردنشینەکان و پێناسەی نادروست لە ئابووری سنووری،کە دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئەو کەسانە بە دوای کاردا دەگەرێن روو لە پیشەی کۆڵبەری بکەن.

رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە سنە لەگەڵ رەخنەی رۆژنامەنووسان بەرەوڕووبووە

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە لەگەڵ رەخنە و پێشوازی‌نەکردنی رۆژنامەنووسان بەرەوڕوو بووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژ، رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بە بەشداری ئوستانداری سنە و هێندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی لە هوڵی سینەما بەهمەنی ئەو شارە بەڕێوەچوو. دەوترێ، بریاربووە بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بەبێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە بچێت. ئیجلال قەوامی رێورەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە وەک رێورەسمی "کەیک ساندیس" ناو برد ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەداخەوە لەو رێوڕەسمە بەجێگەی ئەوە باس لە مافی پیشەیی رۆژنامەنووسان و خەسارناسی لەو بواردا بکرێت، ئەمسالیش بوو بە تریبووونی بەرپرسانی حکوومەتی. بەشێک لە رۆژنامەنووسان و هەوااڵنێران لە شاری سنە وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێچەوانەی بەڵێنی "خانەی مەتبوعات کوردستان"، لە بەشداریکردن لەو رێوڕەسمەدا خۆیان بوارد.

زیندانیێکی کورد بە 10 ساڵ زیندان حوکم درا

نامێق دڵدڵ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان، کە لە زیندانی ئەوین راگیراوە بە 10 ساڵ زیندان حوکم درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لقی 28ی دادگای شۆرش بە سەرۆکایەتی قازی مۆقەیسە نامێق دڵدڵی بە 10 ساڵ! زیندان مەحوکم کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، دادگایی ئەم زیندانییە کوردە بە بێ پارێزەر بەرێوە چوو و سەرەرای تێپەربوونی 15 مانگ زیندان و سپاندنی سزای 10 ساڵ زیندان هەروەها لە بەندی 209ی زیندانی ئەوین راگیراوە. جێگەی باسە کە، نامێق پێشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندانی رەجایی شار زیندانی بوو کە دوای ئازاد بوونی بۆ جارێکیتر لە شاری بۆکان بە هۆکاری ناروون دەستبەسەر کراوەتەوە. دەوترێت کە هۆکاری دەستبەسەری ناوبراوو چالاکی دینی و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ئەهلی سوننەتە.

ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا خه‌‌‌یانه‌‌‌ت به‌‌‌ کورده‌‌‌کانی سووریای ڕه‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌ 

وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا ده‌‌‌ڵێت: ڕێککه‌‌‌وتنی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و تورکیا بۆ به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی داعش، ئیزن به‌‌‌ تورکیا نادات هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ بکاته‌‌‌ سه‌‌‌ر کورده‌‌‌کانی سووریا یان بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گای ئه‌‌‌وان بۆردومان بکات. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تورکیا پاش چه‌‌‌ندین مانگ دژایه‌‌‌تی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتنی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و هێزی هاوپه‌‌‌یمانان له‌‌‌ بنکه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی خۆی بۆ بۆردومان کردنی مۆڵگه‌‌‌کانی داعش له‌‌‌ سووریا، له‌‌‌مدواییانه‌‌‌دا پاش ڕێککه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا، ئیزنی به‌‌‌و وڵاته‌‌‌ داوه‌‌‌ بنکه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی تورکیا بۆ بۆردومان کردنی مۆڵگه‌‌‌کانی داعش به‌‌‌کار بێنێت. ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ شرۆڤه‌‌‌کاران و میدیاکان له‌‌‌و ڕێککه‌‌‌وتنه‌‌‌ وه‌‌‌کوو خه‌‌‌یانه‌‌‌تی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا به‌‌‌ کورده‌‌‌کانی سووریا و گڵۆپی سه‌‌‌وز نیشاندانی ویلایه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ تورکیا بۆ به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کورده‌‌‌کانی سووریا ناویان بردووه‌‌‌. به‌‌‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌‌‌ڕی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا، مارک تونر، وته‌‌‌بێژی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا ڕۆژی هه‌‌‌ینی له‌‌‌ لێدوانی ڕۆژنامه‌‌‌وانی و له‌‌‌ وه‌‌‌ڵامدانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبارکردنی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا به‌‌‌ خه‌‌‌یانه‌‌‌ت به‌‌‌ کورده‌‌‌کانی سووریا وتی: ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ ئاشکرایی له‌‌‌باره‌‌‌ی یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌ل (YPG) له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا قسه‌‌‌مان کردووه‌‌‌. زیادیشی کرد: نابێت هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ بکرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌‌و هێزانه‌‌‌ و یان بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گاکانیان بۆردومان بکه‌‌‌ن.

رەدکردنەوەی روونکردنەوەکانی رژێمی ئاخوندی لەمەر سایتی پارچین

رژێمی ئاخوندی لەمەر چالاکی و هاتوچۆی تانکەر و بارهەڵگر لە دەورووبەری سایتی نیزامی پارچین رایگەیاندبوو کە سەر قاڵی کاری رێگا سازین، کە ئەم روونکحردنەوەی رژێمی ئاخوندی لە لایەن ناوەندێکی ئەمریکاییەوە رەد کراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە 17ی گەلاوێژی 1394، بانکی فکری ئەمریکایی روونکردنەوەکانی رژێمی ئاخوندی لەمەر چالاکی لە سایتی نیزامی پارچین رەد کردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەنستیتۆی علووم و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی لە چاودێریێکی ورددا رایگەیاند، ئەو عەکسە ماهوارەییانەی کە لە پارچین گیراون روونکردنەوەکانی رژێمی ئاخوندی ناسەلمێنێت و بە کارهێنانی ماشین پەیوەندی بە جادە سازییەوە نییە. جێگەی باسە کە ئەو ئەنستیتۆیە چەند رۆژ پێش رایگەیاندبوو کە رژێم سەرقاڵی پاککردنەوەی سایتی نیزامی پارچینە پێش لە سەردانی لێکۆلەوەران.

له‌‌‌باره‌‌‌ی‌ مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌رێتییه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌ڵمانیا بڕیارێکی‌ نوێی ده‌‌‌رکرد

ئه‌‌‌ڵمانیا بڕیارێکی‌ نوێ له‌‌‌باره‌‌‌ی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ران له‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ ده‌‌‌رده‌‌‌کات، که‌‌‌ به‌‌‌پێی بڕیاره‌‌‌ نوێیه‌‌‌که‌‌‌، بارودۆخی‌ وڵاتی‌ دایک هه‌‌‌رچۆنێک بێت، په‌‌‌نابه‌‌‌ر له‌‌‌ دوای‌ سێ ساڵ مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی‌، مافی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایی وه‌‌‌رده‌‌‌گرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سایتی‌ فه‌‌‌رمی‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ کۆچ و په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی‌ ئه‌‌‌ڵمانیا له‌‌‌سه‌‌‌ر سایتی‌ فه‌‌‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، مافی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایی ده‌‌‌درێت به‌‌‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ر له‌‌‌ دوای‌ ته‌‌‌واوبوونی‌ مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی که‌‌‌ بۆ سێ ساڵه‌‌‌، به‌‌‌ بێ ره‌‌‌چاوکردنی‌ بارودۆخی‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ خۆی‌ که‌‌‌ به‌‌‌ وڵاتی‌ دایک داده‌‌‌نرێت. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش خراوه‌‌‌ته‌‌‌ڕوو، ته‌‌‌نها له‌‌‌و حاڵه‌‌‌ته‌‌‌ مافه‌‌‌که‌‌‌ نادرێـت، که‌‌‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ر خۆی‌ داوای‌ نه‌‌‌کا ئه‌‌‌و مافه‌‌‌ی‌ پێبدرێت, وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ کۆچ و په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی‌ ئه‌‌‌ڵمانیا، وایده‌‌‌بینێت که‌‌‌ 95% په‌‌‌نابه‌‌‌ران، له‌‌‌ کۆتاییدا و دوای‌ ته‌‌‌واوبوونی‌ ماوه‌‌‌ی‌ سێ ساڵی‌ وه‌‌‌رگرتنی‌ مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌رێتی‌، مافی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایی وه‌‌‌رده‌‌‌گرن. وه‌‌‌زیری‌ کۆچی‌ ئه‌‌‌ڵمانی‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئاشکراکرد، که‌‌‌ له‌‌‌ 1ی‌ 8ی 2015ـه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌م بڕیاره‌‌‌ چووه‌‌‌ته‌‌‌ بواری‌ جێبه‌‌‌جێکردنه‌‌‌وه‌‌‌


9 ساڵ و 3 مانگ و 14 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی گەلاوێژی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران