چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

11ی خاکەلێوە یادی شەهید بوونی سەروەری گەل شەهید عەبدوڵا نانەوا

11ی خاکەلێوە یادی شەهید بوونی سەروەری گەل شەهید عەبدوڵا نانەوا
سازمانی خەبات

هەر وەک خوێنی شەهید وشک نابێتەوەو رێبازی کوێر نابێتەوە، هەروا ناویان سەر زارانە ویادیان لە دڵاندایە. شەهید ژیانی دانا بۆ هەژاران. دەردی مردنی وەئەستۆ گرت بۆ تیماری دەردەداران. بەخوێنی دێڕی رێبازی شۆڕشی کێشا، کە دوا شوێنی کوێر نەبێتەوە. تروسکەی گیانی چۆڵە چرای شۆڕشگێڕانە، لە شەوەزەنگی ستەمدا و هەناسەی بەسرو سپێردراوی پشوو دێنێتەوە بەر ماندوان و ورە دەدا بە زیندوان، دژێنێتەوە دڵی دڵ مردووان. شەهید کۆڵەکەی گەلانە. سەرمایەی ژیانە، سەنەدی نیشتمانە. هەر جێیەک لە و نیشتمانە، سەنەدێکی لە سەرە، کۆر٠Žپە شەهیدێکی لە بەرە. خوێنی لە سەر رژاوە، کوردێکی خەباتگێڕی لە سەر کوژراوە. لاوی بە ورە و قارەمانی لە سەر داناوە. جوێ لەوە کە هی خۆیەتی چەند جار بەخوێن کریویەتی. چ بکەین ئەوە میراتە بۆ کورد بە جێ ماوە نیشتمانی بە خوێن پاڕاوە، مێشکیان لە سەر بست بەستی پڕژاوە. واش پێمان رەوا نابینن. دوژمنان لێمان دابینن لە گشت لاوە تێمان وەردەدەن. وەک گورگی چەشتە بۆمان دێن ناهێڵن تاوێک پشوودەین،و ئاورێک لە زوو رابردوو وەردەین لە دواڕۆژمان بیر کەینەوە باری ژینمان لێک دەینەوە. شار و دێمان دەرووخێنین، بەروو باغمان دەسووتێنین. گەلان لە کوێ وئێمە لە کوێین؟ ئەمڕۆکەمان خۆزگە بە دوێنێ. بەڵام ئەستۆ کەج ناکەین. خەبات ئەکەین هەتا هەبین، با هەر هەڵێن بەزیوان خۆبشارنەوە لەنە دیوان، دیاره‌‌‌ خۆفرۆش چەندن ولە رێی جۆ،ش بەندن. با برۆن بەر هەڵست و هەڵێن هەل پەرەست. ئێمە شەهید لە بیر ناکەین و رێبازیان کوێر ناکەینەوە، زوو زوو یادیان دەکەینەوە، بە دوعای خێر یادیان دەکەین، گۆڕیان بە هەڵاڵە پەژرین دەکەین، ئاوی رەحمەت لە گیانیان ئاژین دەکەین، ناویان بۆ خەڵک تازە دەکەینەوە ئاوڕ لە مێژوویان دەدەینەوە، با لە بیر بن ودڵگیر بن. تا ببنە چرای بەری دوایی، بەرەو بەهەشت بۆیان ببنە بەرایی. ئەمڕۆ نۆرەی سووکەلە سوارێکی مەیدانی خەباتی خوێناوییە. نۆرەی نەونەمامێکی باخی شەهیدییە. دەم وشکێکی ناهومێدییە بەو دەم و شکەش بە خوێنی ئاڵی. خاکی پاکی کوردستانی ئاودا و له‌‌‌ هه‌‌‌رتی لاوی و بە شانزدە ساڵی خۆی خزاندە کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەباتەوە. شەهید کاک عەبدوڵا نانەوا کوڕی مام حسێن نانه‌‌‌وا بنەماڵەیەکی هەژار ودێ نشین لە دایک بوو. پاشان ماڵیان چۆوە شاری بانە. لەوێ خوێندنی سەرەتایی دەست پێکرد. دوای رووخانی رژێمی شایەتی و هێرشی نارەوای تازە پیاکەوتوو بۆ سەر کوردستان، هەر چەندە درێژەدان بە خوێندنەکەی لەلا بەنرخ بوو، بەڵام هەستی بە ستەم دەکرد و خۆی رانەگرت کە لە بەربەرەکانێی چەکدارانە لە بەرانبەر هێرشی دوژمنی شەڕخوازدا دەست راگرێ. لەگەڵ باوکی وبراکەی شەهید (محەممەد نانەوا) لە ساڵی 1359دا چەکی هەڵگرت. هەر چەندە پێیان دەگوت جارێ کوردستان پێویستی بە چەک هەڵگرتنی تۆ نییە. دڵی رانەدەوەستا و لە ریزی خەبات نەدەچووە دەر و بۆ چالاکی و جەنگ دەڕۆیی. زۆر جار کە فەرماندەکان لەگەڵ خۆیان نەیان دەبرد بە خۆشی ونوکتە دەیگوت منیش بەرن ئەو هەموو پێشمەرگە نانەوایەکیان دەوێ بە شانازییەوە بۆ خۆی وبە داخەوە بۆ هەموو هاوسەنگەرانی لە رۆژی 11ی خاکەلێوەی 1361 دا لە دووڕیانی ( سیاومە ــ ماماڵ ) لە دەشتە تاڵی ناوچەی بانە بە هۆی مینێکی دوژمن کە لە ژێر ماشێنەکەیاندا تەقییەوە شابازی گیانی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا و لەشی زەنوێری بە ئاگری کینەی قین لە دڵان هەڵپڕوکا. 

(( هەزاران سڵاو لە گیانی ئازیز و خۆشەویستی بێت ))


8 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

11ی خاکەلێوە یادی شەهید بوونی سەروەری گەل شەهید عەبدوڵا نانەوا

11ی خاکەلێوە یادی شەهید بوونی سەروەری گەل شەهید عەبدوڵا نانەوا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران