دیاردەی خۆکوژی لەئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان و کوردستان بەتایبەت بۆتە رۆتین و رۆژانە شاهێدی حاڵەتی لەو چەشنە دەبین، بێگومان ئەم حاڵەتە هیچکام لەچینەکانی کۆمەڵ
دیاردەی خۆکوژی لەئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان و کوردستان بەتایبەت بۆتە رۆتین و رۆژانە شاهێدی حاڵەتی لەو چەشنە دەبین، بێگومان ئەم حاڵەتە هیچکام لەچینەکانی کۆمەڵگای بێبەش نەکردووە. بوونی حاکمیەتی گەندەڵی ئاخوندان لەو وڵاتەدا کۆمەڵگای ئاوێتەی لەناوچوون کردووە بە هەموو شێوەکانیەوە کە بێگومان تا بەردەوام بوونی ئەم حاکمیەتە لەو وڵاتەدا بەداخەوە رۆژانە شاهێدی حاڵەتگەلێکی زۆر خراپتر دەبینەوە. بە پشت بەستن بە راپۆرتێکی هەواڵدەری هەنگاو، لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە (کەمتر لە ٨ مانگ) لانیکەم ٣٣ مێرمنداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٤ کەسیان کچ و ٩ کەسیان کوڕ بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٤ منداڵ و مێر منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە پارێزگای ئورمیە، ٧ کەس لەپارێزگای ئیلام، ٧ کەس لەپارێزگای کرماشان، ٥ کەس لە پارێزگای سنە و کەسێکی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیش لە پارێزگای خۆراسانی باکوور کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هەروەها ٥٠ ٠ªی ئەو کەسانە واتە ١٧ حاڵەت بە هۆی کێشەی خێزانی، ١١ کەسیان بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری خۆیان کوشتووە و هۆکاری خۆکوشتنی پێنج کەسیشان نادیارە.