لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی گەنجانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە خۆیان کوشت
  لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی گەنجانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە خۆیان کوشت 
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر، گەنجێکی خەڵکی گوندی کەڵەکان ی سەربە شاری دیواندەرە بەناوی بێهنام نادری تەمەن 20 ساڵ و کوری عەتا، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی خستۆتە ناو بیری ئاوەو خۆی کوشت. 
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو،  شەوی ڕابردوو کچێکی گەنج لە ئورمیە بەهۆی گرفتی کۆمەڵایەتی خۆی لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی فڕێ داوەتە خوارێ و خۆی کوشتووە. 
  
  
ناوی ئەو هاووڵاتییە کە دانیشووی گەڕەکی شێخ تەپە ی ئورمیە بووە، هەتا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.



