یەکەم شوێنی سوتانی پاشماوە و ئەشغاڵ لە جیهان کە توانای گرتنەخۆی دی ئوکسیدی کەربونی هەیە لە وەڵاتی نۆروێژ لە تاقی کردنەوەدایە.
بە پێی راپۆرتێکی رۆیتێرز، پرۆژەی گرتن و راکێشانی دی ئوکسیدی کەربون لە ناوەندێکی سوتاندنی پاشماوە (کلمتسرود) کە پاشماوەی ماڵان و بنکە پیشەسازیەکان دەسوتێنێ، کارێک لە هەنگاوەکانی پێشوو بۆ راگرتنی دی ئوکسیدی کەربون پێشکەوتووترە کە بۆ راگرتن و لەناوبردنی گازە گولخانەییەکان لە کارگەکانی زوغالی سەنگ یان کارخانەگەلێک کە سوتەمەنیە فوسیلیەکان (Fossil fuel) بە کاردێنن.
تا ئێستا پرۆژەکانی راگێشان و راگرتنی کەربون بەهۆی تێچوو و خەرجی زۆر سەرکەوتوو نەبوون. دیسامبری رابردوو نوێنەرانی نزیک بە 200 وەڵات لە پاریس سەبارەت بە بەرنگاربوونەوەی گۆرانی ئاوهەوا، لە سەر کەم کردنەوەی گازە گولخانەییەکان رێکەوتن.
جانی ئەستون بەرێوەبەری فەننی ناوەندی بەرهەمهێنانی برق لە پاشماوە (کلمتسرود) دەڵێ لە گەرمای بەرهەمهاتوو لەو ناوەندە بۆ گەرم داهێنانی ماڵەکانی شار کەڵک وەردەگرین.
لەو دامەزراوە، پاشماوەگەلێک دەسوتێندرێن کە بۆ بەکار هێنانەوە نابن. لە بەر ئەوەی مەجالی لێک جیاکردنەوەیان نەماوە.
ناوەندی بەرهەمهێنانی برق لە پاشماوەی کلمتسرود، لە ساڵدا زیاتر لە 300 هەزار تۆن دی ئوکسیدی کەربون بەرهەم دەهێنێ. کە رێژەی 0/6 لەسەد گارە گوڵخانەیەکانی بەرهەمێنراو لەلایەن مرۆڤەوە لە نۆروێژە. ئەو ناوەندە هەروەها پاشماوە لە ئینگلیسەوە هاودە دەکاو دەیسوتێنێ.
دی ئوکسیدی کەربون هۆی سەرەی بەرز بوونەوەی گەرمای زەوی، وشکەساڵی، لافاو و بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاکانە.
ئەو دامەزراوە تا کۆتایی مانگی ئاوریل لە توانایدایە، ساڵی 2000 هەزار تۆن دی ئوکیدی کەربون راگرێ.
ئەسپن یورگنسن یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ناوەندە، دەڵێ: بەشێوەی مامناوەند دوو بۆ دوو تۆن و نیو دی ئوکسیدی کەربون لە رۆژدا رادەگیرێ.
چاوەرێ دەکرێ زیاتر لە 90 لە سەد دی ئوکسیدی کەربونی بەرهەمهاتوو لەو دامەزراوە راگیرێ و بڵاونەبێتەوە، بەو پێ یە تا ئێستا نزیک بە 80 تۆن دی ئوکسیدی کەربون راگیراوە.
بەرێوەبەرانی ئەو پرۆژەیە دەڵێن ئەگەر پرۆژەکەیان سەرکەوتوو بێ، تا ساڵی 2020 ناوەندێکی تەواو و پێشکەوتوو دروست دەکرێ. لەو کاتەدا ئەو دی ئوکسیدی کەربونەی رادەگیرێ بۆ دەریای باکور دەگوازرێتەوە کە بۆ هەمیشە بۆ پێکهاتەی زەوی شناسی لە ژێر دەریادا کۆبکرێتەوە، یان بکرێتە نێو مەیدانی نەوتی و گازیەکان کە دەبێتە هۆی فشار لە مەیدانانەو بەرهەمێنانی نەوت و گاز زیاتر دەکا.
ئەستون دەڵێ: هەموو ساڵێک 300 هەزار تۆن پاشماوە دێتە ئێرە کە دەکرێ 300 هەزار تۆن دی ئوکسیدی کەربون لەو رێژە پاشماوەیە بەرهەم بهێندرێ و هەڵگیرێ.
نزیکەی 60 لە سەدی پاشماوە و ئەشغاڵەکان کە لە ناوەندی کلمتسرود دەسوتێندرێ بایەلۆژین و لە دار و کاغەز پێک دێ. ئەوە بەو مانایە کە دەکرێ کەربون لە سروشت جیا بکلاێتەوە.
ئەگەر ئەو تاقی کردنەوەیە سەرکەوتوو بێ، دەکرێ لەو تەجروبەیە لە تەواوی ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی برق لە جیهان کەڵک وەرگیرێ.