مانگرتنی کرێکارانی نەیشەکەری حەفتەپە ئەمرۆ چوارشەممە 30ی خەزەڵوەر، لەشاری شووش، پێی نایە حەفدەهەمین رۆژی خۆی
مانگرتنی کرێکارانی نەیشەکەری حەفتەپە ئەمرۆ چوارشەممە 30ی خەزەڵوەر، لەشاری شووش، پێی نایە حەفدەهەمین رۆژی خۆی
ئەم مانگرتنانە لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر نەدانی حەقدەست و هەروەها گرتنی کرێکاران و نوێنەرەکانیان و وەڵامنەدانەوەی ویست و داواکاریە رەواکانیان، لە بەرانبەر فەرمانداری رژیم لەشاری شوش دەستی پێکرد.
هەروەها لەو مانگرتنانەدا خانەوادەی کرێکارە گیراوەکان بەشداریان کرد.
کرێکارە مانگرتووەکان بە هەڵگرتنی وێنەی کرێکارە زیندانی کراوەکان و بە دروشمی کرێکارە زیندانی کراوەکان ئازاد بکەن بەردەوامیان بەو مانگرتنانە دا.