یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خامنەیی هێرشی کردەسەر نەیارانی بەرنامەی موشەکی رژێم

خامنەیی هێرشی کردەسەر نەیارانی بەرنامەی موشەکی رژێم
سازمانی خەبات

عەلی خامنەیی وەلی فەقیهی رژێم، لەگەڵ دیفاع لە بەرنامەی مووشەکی رژێم، رەخنەگرانی ئەو بەرنامە لە ناوخۆی بە خیانەت تۆمەتبار کرد.

ناوبراو رۆژی چوارشەممە 11ی خاکەلێوەی 1395، کە بۆ ژمارەیەک لە مەداحان قسەی دەکرد، گووتی: ئەگەر بڵێن سبەی، کاتی وتووێژە و کاتی موشەک نیە، ئەوە ئەگەر لە رووی بێ ئاگایەوە بێ کە نە ئاگاییە، بەڵام ئەگەر لە رووی ئاگاییەوە بێ، خەیانەتە. ئەگەر نیزامی ئیسلامی بە دوای پیشەسازی و وتوێژەوە بێ، بەڵام هێزی بەرگری نەبێ،  لەبەرامبەر هەر وەڵاتێکدا دەبێ پاشەکشە بکا.

ئەو قسانەی ئاخوند خامنەیی لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاخوندی رەفسەنجانی 4ی خاکەلێوە، لە تویتێکدا لە تویتێر بڵاوی کردبۆوە کە سبەی کاتی گفتوگۆ و دانوستانە، نەک موشەک. دوابە دوای ئەو قسانە رەفسەنجانی کەوتە بەر هێرشی باندی خامنەیی.

 راگەیاندنەکانی باندی خامنەیی لە سەر ئەو قسانە رەخنەی توندیان لە ناوبراو گرت،ەوانە کەسێک بەناوی پەرویزی ئەمینی لە نووسراوێکدا کە لە هەواڵدەری فارسدا بڵاوکراوەتەوە رەفسەنجانی بە لاوازکردنی هەڵوێستی  رژێم و سوکایەتی تاوانبار کرد.

پەرویزی ئەمینی لە بەشێکی نووسینەکەیدا دەڵێ: هاشمی رێگە خۆشکەرە بۆ تەبلیغاتی نگەتیڤی رۆژئاوا دژ بە بەرنامەی موشەکی. 

یەک حەوتوو لە دوای ئەو قسەی رەفسەنجانی ئەو جار خودی خامنەیی دێتە گۆو هێرش دەکاتە سەر ناوبراو.

رێبەری رژێم دەڵێ: جمهوری ئیسلامی دەبێ لە هەموو کەرەستەیەک کەڵک وەرگرێ. من لەگەڵ وتووێژی سیاسی موخالیف نیم، ئەویش نەک لەگەڵ هەمووی، لە سەر روداوە جیهانیەکان بە ووتووێژ سیاسی رازیم. ئەورۆ هەم کاتی موشەکە و هەم کاتی ووتووێژ.

تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم دوایەی رژێم لەگەڵ هەڵوێستی توندی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەرەوروو بوو. ئەمریکا لەگەڵ فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا ئەو هەنگاوانەی رژێمیان بە حیساب نەکرد بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجومەنی ئاسایش لە قەلەم داو بەرەورووی بوونەوە.

بە پێی بەیانی ئەو وەڵاتانە ئەو موشەکانەی لەلایەن رژێمەوە تاقی کراونەتەوە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیەو لەگەڵ بڕیارنامەی 2231ی ئەجومەنی ئاسایش یەک ناگرێتەوە.

 


8 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خامنەیی هێرشی کردەسەر نەیارانی بەرنامەی موشەکی رژێم

خامنەیی هێرشی کردەسەر نەیارانی بەرنامەی موشەکی رژێم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران