بە پێی راپۆرتی رادیۆ فەرانسا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبونەوەی نێونەتەوەیی هاوکاری کە رۆژی چوارشەممە ·ی سەرماوەز لەتاران بەڕێوەچوو لەوتە
بە پێی راپۆرتی رادیۆ فەرانسا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبونەوەی نێونەتەوەیی هاوکاری کە رۆژی چوارشەممە ·ی سەرماوەز لەتاران بەڕێوەچوو لەوتەکانیدا لەسەر قاچاقی کەل و پەل لەناوچە سنورییەکان لە رێگای درووست کردنی هاوکاریی پێی داگرتەوە
عەلی لاریجانی ووتی :دەبێت بۆ هێنانەژوورەوە و ناردنە دەرەوە لە ڕێگای بەلەم و کۆڵبەری ئاسان کاری بکرێ و رێکی بخەن ولەرێگای هاوکاریی پەرەی پێ بدرێ. دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە قازانجێک دەبێت بۆ خاوەنی بەلەمەکان و کۆڵبەران.
لەوتەیەکی جیاوازتردا حەسەن رۆحانی،رۆژی چوارشەممە · ی سەرماوەز لە کۆبونەوەی شاندی دەوڵەت بە ئاماژە بە هەڵبژاردنی پارێزگاری چوار پارێزگای سنوری ئازەربایجانی رۆژهەڵات ،مازەندران ،خۆراسانی باشور و خۆراسانی باکور ووتی :پارێزگا سنوریەکان ئەرکی قورسیان لەسەرشانە،هەروەها ئاماژەی بە دەس بەکارکردنەوەی بازارە سنورییەکان کرد و ووتی:هێندێک بڕیار دراوە بۆ ئاسان کاری هاوردن و بردنی قاچاقی کەل و پەل لەناوچە سنورییەکان.
حەسەن رۆحانی ووتی زیادکردنەوەی چالاکی ناوچە ئازادەکانی پارێزگا سنوریەکان و پەڕەپێدانی هاوکاریان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی نزیک بە ئێرانن ،بەهەوڵێک لە پێناو رووبەرووبوونەوەی گەمارۆکان هەژمار کرد و ووتی :بۆ نمونە پارێزگای مازەندەران بە بوونی بەندەرێکی گرینگ وەکوو ئەمیر ئاوا و پارێزگای خۆراسانی باشور بەبۆنەی هاوسنوور بوون لەگەڵ ئەفغانستان ونزیک بوونی بۆ پاکستان دەتوانێت کاریگەری باشی لەسەر ناردن و هاوردنی کەل و پەل بێت.