مانگرتن و نارەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری حەفت تەپە پێی نایە بیست و شەشەمین رۆژی خۆی لەبەردەم فەرمانداری شووش
مانگرتن و نارەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری حەفت تەپە پێی نایە بیست و شەشەمین رۆژی خۆی لەبەردەم فەرمانداری شووش
رژیمی داماوی ئاخوندی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 8ی سەرماوەز، سەرکردەی سوپا و نوێنەری مەجلیسی دواکەوتوی لە شوش ناردە ناو مانگرتووان بۆ سەرکووت و دامرکاندنەوەی ئەو نارەزایەتیانە و پێدانی بەڵێنی درۆینە پێیان بۆ ئەوەی کرێکارەکان ناچار بکەن بە وازهێنان، بەڵام کرێکارە مانگرتووەکان ئازایانە لەبەرانبەریاندا وێستانەوەو وازیان لە داواکانیان نەهێنا و بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی وێنەی نوێنەرەکەیان کە لەزیندان دایە، قسەکانی نوێنەری مەجلیسیان تێکدا.
هەروەها خوێندکارانی زانستگای هونەر لەبەردەم فەرمانداری رژیم و بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی کارگەی هەفت تەپە و هەروەها نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر دەست بەسەر کردنی نوێنەرەکەیان ئیسماعیل بەخشی، هەمان رۆژ گردبونەوەیەکیان وەرێ خست و بە وتنەوەی دروشمی ئیسماعیلو گرفتن ما همە بخشی هستیم، خۆپیشاندانیان وەرێ خست.