یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ،سمینارێکی بە بۆنەی 25ی نوامبر بەڕێوە برد!

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ،سمینارێکی بە بۆنەی 25ی نوامبر بەڕێوە برد!

رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی سەرماوەزی ساڵی1397 ی کۆچی خۆری، ڕێکخراوی ئافرەتان سیمینارێکی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوە برد

  رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی سەرماوەزی ساڵی1397 ی کۆچی خۆری، ڕێکخراوی ئافرەتان سیمینارێکی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوە برد

سەرەتای بەرنامەکە،بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دەستی توندوتیژی دەستی پێکرد. پاشان  بەڕێوەبەری سمینار، خاتوو ئەوین فەرەجی  بەرنامەکەی بەخوێندنەوەی شێعر وبەخێر هاتنی میوانان درێژە پێدا. دواتر پەیامی رێکخراو لەلایەن خاتو شەکیلا مورادی ئەندامی رێکخراو پێشکەش کرا.  سمینارەکە پێکهاتبوو  لە دوو پانێل بۆ خاتوو رێزان عەبدولقادرغەفوری هه‌‌‌ڵگری بڕوانامه‌‌‌ی به‌‌‌کالۆریۆس له‌‌‌ مێژوودا و خاتو زێنەب حسێنی بەرپرسی رێکخراوی ئافرەتان. لە پانێلی یەکەم  خاتوو رێزان  باسی لە دەورو نەخش و لایەنە ئەرێنیەکانی ژنان لە مێژووی کوردستاندا کرد و بە پیشاندانی وێنەو بەڵگەی مێژوویی ، داهێنان و دەست رەنگینیەکانی ژنانی لە سەردەمە جیا جیاکانی مێژوودا شی کردەوە. لەناوبڕی بەرنامەدا  شێعرێک بەناوی (منیش لێرەم) لەلایەن هەوشین ئەردەڵان  خوێندرایەوە.

 لە پانێلی دووهەم کە لەلایەن خاتوو زێنەب حسێنیەوە بەڕێوە چوو، دیاردەی تەلاق و هۆکارەکانی بەوردی شی کرانەوە و هاوکات ئاماژە بە ئامارەکانی تەلاق لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵ 96 کرا.حسینی بە سەرنج خستنە سەر ناکۆکی ژن ومێرد ولێک تێنەگەیشتن لە جەوهەری ژیان ،لایەنە نەرێنیەکانی ئەم دیاردەی دەست نیشان کرد.

 دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو پێشنیارەکانیان ئەو دوو پانێلەیان دەولەمەندتر کرد.  کۆتا برگەی بەرنامەکە،  فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر دۆخی ژنان لە کوردستان و ئێران و جۆرو شێوازی توندوتیژیەکان کە روبەرویان دەکرێنەوە نمایش کرا .
 




















5 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ،سمینارێکی بە بۆنەی 25ی نوامبر بەڕێوە برد!

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ،سمینارێکی بە بۆنەی 25ی نوامبر بەڕێوە برد!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران