لێبوردنی نیونەتەوەیی: بە زووترین کات چارەسەریی پزیشکی بۆ زیندانییەکی کورد بکرێت
نەخۆشیی سەختی یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکانی کورد لە زیندانی میناب و پێرانەگەیشتنی بەرپرسانی زیندان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ئەو زیندانییە کوردە، ناڕەزایەتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لێکەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە بەیاننامەیەکدا لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن و چارەسەر نەکردنی "نەخۆشیی ئەفشین سۆهراب زادە" زیندانیی سیاسی کورد، لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند: ئەفشین تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە و هەروەها کێشەی هەناسە کێشانی هەیە و دەبی بە زووترین کات چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت. لە درێژەی ئەو بەیاننەنامەیەدا هاتووە، ئەفشین دوو جار بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کراوە بەرپرسانی ئەو زیندانە داوی٧٠ میلیۆن تمەن لە بنەماڵەی ناوبراویان کردووە بۆ چارەسەر یی پزیشکی، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەو پارەیەوە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە هێنراوەتەە بۆ زیندانی میناب. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی لەو بەیاننەمایەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە حکوومەتی ئیران بەرپرسی دانی تێچووی دەوا و دەرمانی زیندانییەکانه و دەوڵەت بۆی نیە داوی پارە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی زینداییەکان لە بنەماڵەکانیان بکات.
سنە/ مۆڵەتی زیاتر لە ٢٠ بڵاڤۆک هەڵوەشاوەتەوە
نەبوونی پاڵپشتیی دەوڵەت و کێشەی ماڵی، بووەتە هۆی ئەوەی کە مۆڵەتی ٢١ بڵاوکراوە لە پارێزگای کوردستان هەڵوەشێندرێتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاپەمەنییە نێوخۆییەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد لە ساڵی ڕابردوودا، بە نامەی ئاگادارکردنەوە پێشی بە دەرچوونی ٢١ بڵاڤۆکی کوردی ـ فارسی لە پارێزگای کوردستان گرتووە. ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە مادەی ١٦ی یاسای چاپەمەنییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەرکراوە.ئەو بڵاوکراوانەی کە مۆلەتیان لێسەندراوەتەوە، وەرزنامە، مانگنامە و حەوتوونامە لەخۆ دەگرن. هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری کارناسێکی بەڕێوەبەرایەتی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان ناوی هەندێ لەو بڵاڤۆکانەی بەØ› "چرۆ"، "شار"، "هەناسەی ئەوین"، "شۆخ و شەنگ" و "ڕاوێژ" ڕاگەیاندووە.ئێران لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣وە بەردەوام لە پلەبەندیی جیهانیی ئازادیی چاپەمەنییەکان، لە دابەزیندایە، بە چەشنێک کە لە نێوان ١٨٠ وڵاتی هەڵسەنگێندراو لە لایەن ڕاپورتنێرانی بێ سنوور، لە پلەی ١٧٣ جێیگرتووە.
تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی، لە تانکێری ئاودا دۆزرایەوە
هاووڵاتییەکی بێ ماڵ و حاڵ لە شاری خۆی، کە بۆ مانەوە پەنای بردبووە بەر تانکێرێکی ئاو، تەرمەکەی بە خنکاوی لەئانکێری ئاوەکەدا دۆزرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەریی فارس لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، لە تەنیشت جادەی بوولاماجی شاری خۆی، لە تانکێرێکی ئاوی خورادنەوەدا، تەرمی پێاوێکی پێلەتەمەن دۆزرایەوە. دەوترێ، ئەو هاووڵاتییە هەژارە، لەو تانکێرە وەکوو شوێنی حەوانەوە کەڵکی وەرگرتووە و لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەیدا، ماوەیەکی زۆر بە سەر مردنی ئەو هاووڵاتییەدا تێپەڕیبوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە. دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە نێو تانکێری ئاوی خواردنەوە و کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەو تانکێرە بۆ خواردنەوە، نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروست کردوە.
ئێران دووهەمین وەڵاتە کە زۆرترین مینی تێدایە
سەرۆکی رێکخراوی سەلامەتی (بهزیستی) رژێم لە ئوستانی خوزستان دەلێ: وەڵاتی ئێران دووهەمین وەڵاتی جیهانە کە زۆرترین مینی تێدایە.
رۆژی سێ شەممە 10ی خاکەلێوەی 1395 لە کۆبونەوەی بەدواداچوون بۆ ئەوانەی کە بە هۆی مینەوە بریندار و کەمئەندام بوون گووتی: بە پێی ئامارەکان ئێران لە دوای کۆتایی شەر لە باری پانتایی مینرێژ کراو، دووهەمین وەڵات لە دوای میسرە بۆ رێژەی زۆری زەوی کە مینرێژ کراوە. لە ئوستانەکانی رۆژئاوای وەڵات وەکوو خوزستان و لە شارەکانی ئابادان، شوش، هویزە، خورەمشار و سوسەنگرد لە ماوەی شەری 8 ساڵە لە مەسافەی نزیک بە 2/4 ملوێن هیکتار، نزیکە 16 ملوێن مین چیندراوە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە نیعمەتوڵا نازپەروەردە جێگری فەرمانداری رژێم لە قەسری شیرین رایگەیاند: ساڵی رابردوو بە گشتی بەهۆی تەقینەوەی 35 مین کە لە کاتی شەر ماونەتەوە لەو شارە 6 کەس کوژراوە و 31 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆبوونەوەی زلهێزەکانی جیهان لە واشینگتۆن لە سەر شێوەی چاودێری کردنی رێکەوتن نامەی ناوکەیی لەگەڵ رژێم
رۆژی هەینی 13ی خاکەلێوە فەرانسە، ئەمریکا و ئاڵمان، ئینگلیس، چین و روسیە لە پەراوێزی کونفرانسی ئەمنیەتی ناوکەیی لە واشینگتۆن، چاودێری کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژێمی ئێران دەدەنە بەرباس و گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
رۆژنامەی شەرقی سەربە عەرەبستان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی: باراک ئوباما و فرانسوا ئولاند رۆژی پێنج شەممە 12ی خاکەلێوە لە پەراوێزی کونفرانسی ئاسایشی ناوکەیی لە واشینگتۆن، سەبارەت بە بەرنگاربوونەوەی ترۆریزم و پەروەندەی سوریە چاوپێکەوتن و وتووێژ دەکەن.
لە کونفرانسی ئەمنیەتی ناوکەیی لە واشینگتۆن، نزیک بە 50 وەڵات بەشداری دەکەن.
ناڕەزایەتی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە زید کردنی پێنج ساڵ زیندان بۆ زیندانیەکی سیاسی کورد
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رۆژی چوارشەمە 11ی خاکەلێوەی 1395 رایگەیاند: یوسف کاکە مەمی، زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانی ورمێ دایە لە دوای نوسینی نامەیەک بۆ ئەحمەدی شەهید راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی دیکەی بە سەردا سەپا.
یوسف کاکەمەمی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەحزاب و سازمانە کوردیەکان ساڵی 1386 حوکمی 9 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
بە پێی راگەیەندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بەتۆمەتی بانگەشەی دژ بە نیزام و پەیوەندی لەگەڵ سازمان و حیزبە کوردیەکان و راگەیاندنەکانی بێگانە، دوبارە بانگهێشتی دادگا کراوەتەوە، وە سەبارەت بەو نامەی کە بۆ ئەحمەدی شەهیدی نووسیوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
ناوبراو لە نامەکەیدا بۆ ئەحمەدی شەهیدی هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی جینایەتکارانی خامنەیی لە زیندان ئاشکرا کردبوو.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە سەر حوکمی پێنج ساڵی دیکەی زیندان بۆ ئەو زیندانیە سیاسی ناڕەزایەتی دەربڕیوە.