بە پێی نوسراوەی رۆژنامەی مەردومسالاری ،حوسێن موسەویان وتووێژکەری پێشووی ناوکەیی رژیمی ئێران ووتی :بەرجام لە کۆما و لە ژووری ئۆرژانسە
بە پێی نوسراوەی رۆژنامەی مەردومسالاری ،حوسێن موسەویان وتووێژکەری پێشووی ناوکەیی رژیمی ئێران ووتی :بەرجام لە کۆما و لە ژووری ئۆرژانسە
ئەمە لەکاتێکدایە دەوڵەتی رۆحانی لە هەوڵدایە ئەم ناخۆشیە و لە کۆماچوونە دا بە یارمەتی ئوروپاییەکان بۆ حاڵەتی ئاسایی بگێڕێتەوە.
رێگەی دەوڵەتی رۆحانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتەی بەرجام ،بەرگیری لە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام ،خۆ هەڵواسینیان بە ئوروپا لە رێگەی سازوکاری بێ کەڵکە.
عەلی لاریجانی ئەمڕۆ لە پێوەند بەم بابەتە ووتی :سازوکاری ئابووری ئوروپا بە هۆی فشاری ئامریکا لەگەڵ کێشە روبەڕووە.
بە وتەی چاودێران،تەنانەت بە پێش چوونی سازوکاری ئابووری تایبەتی ئوروپا رژیمی ئێران ناتوانێت خۆی لە کێشەی سیاسی و ئابوری رزگار کات. رۆژنامەی کەیهان لەژێر ئەم ناوەدا (کڵاوی نوێی ئوروپا بۆ ئێران ،کاناڵێکی ئابووری بێ نەوت) نوسی :دوای · مانگ خەسارکردنی کات و پشت گوێ خستنی ئوروپا ،ئێستە هەواڵ هاتووە سازوکاری ئابوری تەنانەت لەکاتی خۆیشیدا دەستی پێی نەکردوە و ئێستەش فرۆشی نەوت لەبەرناگرێ.
نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەپێوەند بە دۆخی ئێران لە هەڵوێستێکدا بۆ فشاری زلهێزەکانی ئابووری ئورووپا بۆ وڵاتانی چکۆلەتر بۆ خانەخۆیی کاناڵی ئابوری یەکیەتی ئوروپا ووتی :ئەوبانک و کۆمپانیانە کە بە پێی سازوکاری تایبەتی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەن لە ژێرسزاکانی ئامریکا دەرناچن.
ئەم هەڕەشەی نوێنەری ئامریکا لە کاتێک بڵاو بوەتەوە کە تا ئێستا هیچ وڵاتێک خانەخۆیی ئەم سازوکارەی لە ئەستۆ نەگرتوە. ئۆتریش ئاخرین وڵاتێک بوو خانەخۆیی ئەم کاناڵە ئابوریەی رەد کردوە.