پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕه‌حیم زه‌بیحی و که‌یوانی برای له‌ ڕوداوێکی گۆماناویی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

ڕه‌حیم زه‌بیحی و که‌یوانی برای له‌ ڕوداوێکی گۆماناویی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌شی هه‌واڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ جومعە ·-۱۲-۲۰۱۸ (ڕەحیم زەبیحی)، دەرهێنەری بەنێوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری (بانە)، هاوڕێ لەگەڵ (کەیوان زەبیحی)ی برای، له نزیک نێزه‌‌ڕۆی شاری ..

خه‌‌‌باتمیدیا: به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو ه ئێوارەی ئەمڕۆ جومعە ·-۱۲-۲۰۱۸ (ڕەحیم زەبیحی)، دەرهێنەری بەنێوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری (بانە)، هاوڕێ لەگەڵ (کەیوان زەبیحی)ی برای، له نزیک نێزه‌‌‌ڕۆی شاری بانه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕوداوێکی گوماناوی هاتوچۆدا گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا. په‌‌‌یامنێری خه‌‌‌به‌‌‌ری خه‌‌‌باتمیدیا له‌‌‌شاری بانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئوتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌یان له‌‌‌ شوێنێکی ته‌‌‌لان به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ست وه‌‌‌ڕگه‌‌‌ڕاندوه‌‌‌ و پاشان ئاگریان له‌‌‌ ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رداوه‌‌‌. له‌‌‌هه‌‌‌مان کات دا تەرمی سوتاو بێ گیانی هونەرمەند ڕەحیم زەبیحی‌و براکەی بەدەستبەسراوی لەئوتومبیله‌‌‌کەیاندا دۆزراونەتەوەو بەوەش گومان له‌‌‌کوشتنی بەئەنقەستی ئەو دو برایە ده‌‌‌کرێت.

 ڕه‌‌‌حیم زه‌‌‌بیحی یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ ناوداره‌‌‌کانی کوردستانی ئێران و خاوه‌‌‌نی چه‌‌‌ندان کورته‌‌‌ فیلمی دیاری سینه‌‌‌ماییه‌‌‌ و به‌‌‌شداری چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانی کردووەو براوەی چەندین خەڵاتە. بەشێک لە فیلم و کورتە فیلمەکانی بریتین لە "هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "رۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە" ، فیلمی بڵندی سینەمایی " ئەو رۆژەی بابا نوئێل گریا " " بەپێی دەستور.


ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ر و سینه‌‌‌ماکار ڕه‌‌‌حیم زه‌‌‌بیحی یه‌‌‌کێک بوو که‌‌‌سانه‌‌‌ی که‌‌‌ هۆگری سیاسه‌‌‌ت و به‌‌‌رنامه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات بوو، له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌ش دا چه‌‌‌ندین جار په‌‌‌یوندی و ڕه‌‌‌سمی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سازمانی خه‌‌‌بات و کاک بابه‌‌‌شێخ حسینی دا هه‌‌‌بوه‌‌‌.


بابه‌‌‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ، په‌‌‌یامێکی هاوخه‌‌‌می و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌  که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌تی:



پەیامی هاوغەمی بۆ خانەوادەی رەحیم زەبیحی



هەواڵی ترۆری درندانەی کاک رەحیم زەبیحی و سووتاندنی تەرمی خۆی و کەیوانی برای جینایەتێکی قێزەونەو بێگومان ئەو جۆرە کردەوانە لە ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی و بەکرێگیراوانی دەوەشێتەوە. ترۆری کاک رەحیم زەبیحی ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ر و سینه‌‌‌ماکاری ناوداری کورد لە شاری بانە غەمباری کردم.


لە نزیکەوە کاک رەحیم زەبیحیم دەناسی و کەسێکی نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ر و دڵسۆزبوو بۆ نەتەوەی کورد. داوا لە هونەرمەندان بە تایبەت و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەم لە حاست ئەو جینایەتەی رژیم و بەکرێگیراوانی بە هەر شێوەیەک دەتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن. بە بۆنەی ترۆری کاک رەحیم زەبیحی سەرەخۆشی بە کاک مستەفا، باوکی کاک رەحیم و تێکرای خانەوادەو خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە، هونەرمەندان و غەمخۆرانی بواری سینەما ڕادەگەێنم.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

 سکرتێری گشتی  

 بابەشێخ حوسەینی

 


5 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕه‌حیم زه‌بیحی و که‌یوانی برای له‌ ڕوداوێکی گۆماناویی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

ڕه‌حیم زه‌بیحی و که‌یوانی برای له‌ ڕوداوێکی گۆماناویی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران