رێورەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەند رەحیم و کەیوان زەبیحی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەی بانە و شارەکانی دەورووبەر لە سڵیمانبەگی بانە بەرێوەچوو
رێورەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەند رەحیم و کەیوان زەبیحی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەی بانە و شارەکانی دەورووبەر لە سڵیمانبەگی بانە بەرێوەچوو
رۆژی یەکشەممە 18ی سەرماوەزی 1397ی هەتاوی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری شاری بانە و شارەکانی دەورووبەر تەرمی دەرهێنەر و سینەماکاری دیاری شاری بانە و کوردستان بە شێوەیەکی بەشکۆ لە گۆرستانی سڵێمانبەگی بانە بە خاکسپێردران.
شایانی وتنە رۆژی هەینی 16ی سەرماوەزی 1397ی هەتاوی بەشێوەیەکی گوماناوی لە نێو ماشینەکەیاندا لە نزیک نێزەرۆی ناوچەی بانە سوتێندران.
کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێکدا هاوخەمی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی ئەو رووداوە و سینەماکارانی کوردستان و بەتایبەت شاری بانە دەربڕی و داوای لە خەڵکی شارەکانی کوردستان کرد کە لەو کۆستە ناخۆشەدا پشتیوانی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی شاری بانە و خانەوادەی زەبیحی دا بکەن.
جێی ئاماژەیە رەحیمی زەبیحی یەکێک لە دەرهێنەرانی بەتوانای شاری بانەیە و تا ئێستا بە چەندین فیلم بەشداری لە فستیواڵە نێونەتەوەییەکاندا کردووە.