رۆژی شەممە 17ی سەرماوەز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای شاندێکی سەرکرایەتی، سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی باڵای ئ
رۆژی شەممە 17ی سەرماوەز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای شاندێکی سەرکرایەتی، سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو حیزبە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی پێشوازییان لێ کرا
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین،تەوەری گرینگ و جێی بایەخی هەردوولا قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. بەرێز کاک بابەشێخ وێرای نوێکردنەوەی هاوخەمی خۆی بەبۆنەی جینایەتی مووشەکبارانی رژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی دیموکرات، لەسەر دۆخی هەنووکەی رژیم هەڵوەستەی کرد و لەژێر رۆشنایی ئەو هەل و مەرجە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەی ئێستا تیشکی خستە سەر ئەرک و بەرنامەی داهاتووی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان لەکوردستانی ئێران و بایەخەکانی پلورالیسم و یەکتر خویندنەوە و باوەرمەند بوون بە روحی هاوکاری و رێکەوتنی بە گرینگ زانی.
هەروەها بەرێزان لە سەر زیاتر بایەخدان بە ر٠ەوت و باسی رووخان و کۆتایی هێنان بە سیستمی حوکمرانی ئاخوندی و رەد کردنەوەی هەر جۆرە ووت وێژێک لە گەڵ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەو پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بنەمای تەوافق پێداگری کردەوە. لەدرێژەی
دانیشتنەکەوێرای تاوتوێ کردنی چەندین بابەت و تەوەری تری رۆژ دوولایەن لەسەر بەردەوامی هاوکاری ودۆستایەتی سازمانی خەبات و حیزبی دیموکرات لە چوارچێوەی خزمەت بە دۆزی ڕەوای کوردو بەبەرەکانێی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی پێداگریان کردەوە.