بەپێی ههواڵی نێردراو لە دوای ئەوەی رۆژی هەینی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا لە گۆرستانی لیلەسترۆم بەخاک سپێردرا...
خەباتمیدیا: بەپێی ههواڵی نێردراو لە دوای ئەوەی رۆژی هەینی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا لە گۆرستانی لیلەسترۆم بەخاک سپێردرا، کۆرێکی ماتەمینی لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژی حدکاوە بەرێوەبرا شنۆ شەرێعەتپەنا بەرپرسی پێوەندیهکانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداری لەو کۆڕەدا کرد. بهڕێزیان وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەس و کار و هەواڵانی ئەنوەر خان، بروسکەی ماتەمینی کۆمیتەی پێشکەش بە بەرێوەبەرانی کۆڕەکە کرد و لەلایەن بەرێوەبەرانی کۆڕی ماتەمینی مامۆستا ئەنوەری سوڵتانپەناوە خوێندرایەوە.
ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا، پێشمەرگە و نووسەر و شاعیرێکی هەست ناسک و نیشتمانپەروەر بوو کە هەتا دوا هەناسە بە ئاواتی رزگاری نیشتمان و ئازادی گەلەکەی لە تێکۆشان رانەوەستا.