سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات تروریستی رژیمی ئاخوندی پشتگیری کرد، ئیلیر مێتا رۆژی شەممە ۱ی مانگی بەفرانباری ۹·لەمبارە ووتی: بەتەواوی لە بڕیاری وەزا
سەرۆک کۆماری ئالبانی لە دەرکردنی دیپلۆمات تروریستی رژیمی ئاخوندی پشتگیری کرد، ئیلیر مێتا رۆژی شەممە ۱ی مانگی بەفرانباری ۹·لەمبارە ووتی: بەتەواوی لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی پشتیوانی دەکات
رۆژی چوارشەممەی حەوتووی رابردو وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی دو دیپلۆماتی ترۆریستی رژیمی ئاخوندی دەرکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئالبانی رایگەیاند: هۆکاری دەرکردنیان ئەوچالاکیانەن کە مەترسی دەخاتە سەر پاراستنی وڵاتەکەیان .
ساندر لێشی وەزیری ئالبانی رۆژی ۲۹ی سەرماوەزی ۹·لەبارەی دەرکردنی نوێنەری رژیم و دەرکردنی سەرۆکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژیمی ئێران لە ئالبانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ تلڤیزیۆنی ویژن پلاس ووتی:رژیمی ئێران بەناوی پشتیوانی سەرەکی ترۆریزم لە جیهاندا ناسراوە موجاهیدین لە باقی وڵاتەکاندا مەترسیان لەسەربووە،ئەمە شێوەیەکە سەربازانی ئەمنیەتی ئێران لە ژێرناوی دیپلۆمات دێنە مەیدان .
ئێمە موجاهیدین وەکو مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ پاراستنی ئالبانی نابینین و ئەمە هەڵوێستی دەوڵەت و پۆلیسی ئالبانی و بەرپرسانی ئەمنیەتیە.
روانگەی ئێمە بە نسبەت موجاهیدین بێ لاگیرانەیە .ئەوان هاوڕێی ئێمەن ئێمە بەخێر هاتنیان دەکەین و ئەمە پێوەندی بە چالاکی سیاسی ئەوان نیە .
رێبەری حیزبی دیمۆکرات لوزیم پاشا رۆژی پێنج شەممە پشتیوانی خۆی لە بڕیاری دەرکردنی نوێنەر و دیپلۆماتەکانی ئێرانی راگەیاند و ووتی چالاکی ئەوان مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە.