یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرنامەی موشەکی هۆیەکی دیکە بۆ گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران

بەرنامەی موشەکی هۆیەکی دیکە بۆ گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران
سازمانی خەبات

 هەواڵدەری ئتسوشیتدپرێس 10ی خاکەلێوە بڵاوی کردەوە، 4 وەڵاتی ئەمریکا، فەرانسە، ئینگلیس و ئاڵمان لەنامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش داوایان کردوە کە ئەو ئەنجومەنە سەبارەت بە تاقیکاریە موشەکیەکانی ئەو دواییەی رژێمی ئێران کۆبێتەوە لێکۆڵینەوەی لە بارەوە بکات. لە نامە ئەو چوار وەڵاتەدا هاتووە کە موشەکەکانی شەهابی 3 کە رژێم تەقاندوونی موشەکی بالستیکن و توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە.

لە نامەی ئەو وەلاتەدا داوا لە سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە کە راپۆرتێکی تەواو لە سەر چالاکیە موشەکیەکانی رژێمی ئێران کە پێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە پێشکەس بە ئەو ئەنجومە بکا بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویست لەو بارەوە بکرێ.

لە بەرامبەردا رژێمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، ئیدیعای کردوە کە تاقیکردنەوە موشەکیەکان و پەۆەپێدانی بەرنامە موشەکی پێشێلی بەرجام ناکا هەر بۆیە ئەو بەرنامەیان بەردەوامی دەبێ.

هەر چەند لە بەرجام ئیشارە بە مەسەلەی کوشەکی نەکراوە چونکە بەرجام تایبەبتە بە پەروەندەی ناوکەیی، بەڵام لە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش بە روونی ئیشارەی پێ کراوە. لە مادەی سێهەمی ئەو بڕیارنامەدا هاتووە: داوا لە ئێران کراوە کە لە یەکەم رۆژی جێ بە جێ کردنی بەرجام تا 8 ساڵ دوای ئەوە، لە هەر جۆرە چالاکیەکی موشەکی بالستیکی کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوکەیان هەبێ خۆ ببوێرێ.

درۆیەکی دیکەی رژیمی ئێران ئەوەیە کە دەڵێ ئەو موشەکانە توانی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان نیە. بڵام  وەک لە مادەی سێهەمدا هاتووە کە پەرە بە موشەک گەلێک نەدرێ کە توانای کڵاوەی ئەتۆمیان هەبێ.

لە بڕیارنامەی 2231دا، لە بەرامبەر هەر پ]٠Žشێلکاریەکدا رێگە و میکانیزمی تایبەت دیاری کراوە. راگەیاندنەکانی رژێم چەندین جار ئیشارەیان بەو مەسەلە کردوە و لە رەزبەری رابردوودا لە نامەیەکی 17 کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی رژێم بۆ لاریجانی باسی ئەو مەسەلەیان کردوە کە لە ئەگەری پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231، تێکڕای بڕیارنامەکانی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش دژ بە رژێم و ئابڵەقەکان لە ماوەی 30 رۆژدا دەکەونەوە کار. لە وەها حاڵێکدا رژێم دەکەوێتە چوارچێوەی بەندی 7ی مادەی 41ی مەنشوری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەنجومەنی ئاسایش رێگە بە چارەسەری نیزامی دەدا. هەر وەک روسیە و چین چەندین جار نیشانیان داوە لە وەها هەل و مەرجێکدا لە بەر خاتری رژێم بەرەورووی زلهێزەکان نابنەوەو ڤیتۆ بەکار ناهێنن، کە ئەوە بۆ رژێم زۆر مەترسیدارە.

هەل و مەرجی ئێستای رژێم وەکوو پێش رێکەوتنی ئەتۆمی و بەرجامە. رژێم و باندی خامنەیی دەیانویست بەرنامەی موشەکی بکەنە جێگرەوەی بەرنامەی ناوکەیی و لەو رێگەوە رێگە لە پەرتەوازەیی هێزەکانیان بگرن. بەڵام ئێستا کێشەی بەرنامە موشەکیەکان جێگەی کێشەکەی پیشووی گرتووە. ما٠Žلپەڕی حکومەتی قودس ئانلاین 10ی خاکەلێوە نووسی: واشینگتۆن ئەو توانای ئەوەی هەیە لە دەرەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کار بۆ مەهار کردنی بەرنامەی موشەکی ئێران بکا. دەوڵەتی ئوباما کە لە هەوڵ ئەوەدایە نەیارەکانی لە کۆنگرەدا هێورکاتەوە، هەوڵ دەدا لە رەهەندی جۆراوجۆر لە دەرەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رێگری لە بەرنامەی موشەکی ئێران بکا.

قودس ئانلاین 10ی خاکەلێوە هەروەها بڵاوی کردەوە، کە پاسدار زاکانی ئەندانی مەجلیسی رژێم گوتی: ئەگەر قسە لە بەرجامی 2 دەکەن خەرێکی ئەوەن رێگەیەک بدۆزنەوە کە لە پێش کۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئوباما پەروەندەیەک پێک بێنن و لە هەنگاوێکی دیکەدا بە چەکمان بکەن.

لە کێشەی ئەتۆمی دا، پێش بەرجامیش ئەو پرسیارە لە ئارادا بوو کە رژێم چیی دەوێ؟ ئابووریەکی روخاو و بەرەوروو بوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و شەر هەڵدەبژێرێ یان پاراستنی بەرنامەی ئەتۆمیەکەی؟ وەک بینیمان رژێم لەناو بردنی بەرنامە ناوکەییەکانی هەڵبژارد. ئێستاش وێ ناچێ کەسێک لە ناو رژێمدا لەو باوەڕەدا بێ کە پرۆژەی موشەکی بۆ رژێم گرینگتر لە پرۆژەی ناوکەیی بێ.


8 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرنامەی موشەکی هۆیەکی دیکە بۆ گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران

بەرنامەی موشەکی هۆیەکی دیکە بۆ گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران