لێکۆلەرێکی بواری نێونەتەوەیی لەتاران وتوویەتی :ئەگەر هاتنە دەرەوی ئامریکا لە سووریە بە هۆی ئەو هەڕەشەی ئێران کە ماوەیەک لەمەو پێش لە هێزەکانی ئامریکایی کردوە
لێکۆلەرێکی بواری نێونەتەوەیی لەتاران وتوویەتی :ئەگەر هاتنە دەرەوی ئامریکا لە سووریە بە هۆی ئەو هەڕەشەی ئێران کە ماوەیەک لەمەو پێش لە هێزەکانی ئامریکایی کردوە کە رایگەیاند هێزەکانی ئامریکا ئەکەونە بەر ئامانجی موشەکەکانی ئێمە، لێرە دەبێ بڵێین هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە سووریە و دانانی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگر لە کەنداوی فارس زۆر جێگەی نیگەرانیە.
خۆرهەڵاتی ناوەراست لەسەرەتای ئاڵوگۆری گەورەیەدا.
عەلی خوڕەم،دیپلۆماتی پێشووی رژیمی ئاخوندی و لێکۆڵەری بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە درێژەدا ووتی :ئامریکاییەکان ماوەیەکە باس لە هاوینی گەرم بۆ ئێران دەکەن، ئەگەر ترامپ بە بیرۆکەی تایبەتی خۆی بڕیاری هاتنە دەرەوەی هێزەکانی خۆیانی لە سووریە و ئەفغانستان دابێ،چاوەڕوانی ئەوە ئەکرێ ئێستا بە دوای بە دی هێنانی هاوینی گەرم لە ئێران بن. بەڵام دەبێ ببینین کە لە کردەوەدا چی روو ئەدات و شتێکی جیاوازە و ئەوەش بزانین ئامریکا بۆ ئێران پڕۆگرامی هەیە و باوەڕیان بەوەیە ئەگەر بیانەوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئاڵوگۆڕ بکرێ دەبێ لە ئێرانەوە دەستی پێ بکەن .
ناوبراو لە درێژەدا ووتی ،دەمێکە ئەم بیرۆکە هەیە کە ئاڵوگۆر لە بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بکرێ، چەندین پڕۆگرامیش لە ئارادایە و چاوەڕوانن لانیکەم یەکیان بە ئاکام بگات،بەڵام ناروون ترین بڕیار بۆ ئاڵوگۆر لەناوچەکە، بڕیاری هاتنەدەرەوی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە و ئەفغانستانە،ئێستاش بۆ رژیمی ئێران دیارنیە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەم بڕیارە بە دوای چ ئامانجێکدایە