بە بۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح،پێغەمبەری ئاشتی و پاکی و چاکی و دادگەرو یەکسانیخواز، کە خزمەتی بە مرۆفایەتی کردو رێبازی ئاشتی و یەکتر قەبووڵ کردنی لە
بە بۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح،پێغەمبەری ئاشتی و پاکی و چاکی و دادگەرو یەکسانیخواز، کە خزمەتی بە مرۆفایەتی کردو رێبازی ئاشتی و یەکتر قەبووڵ کردنی لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا دامەزراند وتێکۆشا بۆ بەختەوەری ئارامی بۆ مرۆفایەتی، درودی لێ بێ.
بە بۆنەی کریسمەس یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی زایینی 2019، گەرمترین پیرۆزبایی بە مەسیحیەکانی کوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم و هومێدوارم ساڵی 2019 ساڵی هاتنە دیی ئاواتەکانی گەلی کورد و ساڵی روخانی رژیمی نگریسی ئاخوندی بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی