لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە
لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زایینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە کەسێکیان لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٤٦ کەس بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست، ٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.
زیاترین ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون، و لە ساڵی ٢٠ ١٨ دا ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەو پارێزگایە لەسێدارە دراون. هەروەها لەپارێزگای کرماشان ٢٢ کەس، لوڕستان ٦ کەس، سنە ٥ کەس، ئیلام ٥ کەس و لە خۆراسانیش یەک هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراوە.
هەروەها لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ دا منداڵێک، سێ ژن و دوو هاووڵاتی کە تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە (٥٧ و ٦٣) ساڵە لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون.
لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠ ١٧ی زایینی کە لەو ساڵەدا ١١٢ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە درابوون، ٣٨٠ª کەمی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەماوەی سالی ٢٠ ١٨ دا، ١٠ چالاکی مەزهەبی، ٣ چالاکی سیاسی و ٣ منداڵی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.