ئیدارەی ئیتلاعات بەتەمای گرتنی ژنە چالاکێکی کوردە
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ دووهەمین جار لە ٢ حەوتووی ڕابردوودا هەوڵی گرتنی ژنە چالاکی کورد، سوهەیلا مۆحەممەدی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە بەمەبەستی گرتنی سوهەیلا مۆحەممەدی، چالاکی ژینگەپارێز و مەدەنی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو بەڵام نەیانتوانی ناوبراو دەست بەسەر بکەن.ئەمە دووهەمین جارە کە لە ٢ حەوتووی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ناوبراو. بەپێی زانیارییەکان هۆکاری هەوڵ بۆ گرتنی سوهەیلا مۆحەممەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بریتییە لە بەشداری و خوێندنەوەی شێعر لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شارەدێی قەسر لە شاری سنە کە تێیدا جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەم ناوچە بەشدار بوون. ئەم چالاکە کوردە پێشتر وتەبێژی کەمپەینی ڕزگارکردنی کانی بڵ بووە و بەهۆی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ چالاکییەکانی رژێمی ئاخوندی لەم کانییە، دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
ون بوونی دۆسیەی دادگا، ١٠ ساڵ زیندانی بەدواوە بوو
زیندانییەکەی بەپیشینەی کورد بەهۆکاری ون بوونی دۆسیەی دادگاییەکەی حوکمی دەرچوونی ٢٥ ساڵ زیندانییەکەی بۆ ٣٥ ساڵ درێژکرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حوکمی ٢٥ ساڵ زیندانی عوسمان مستەفاپوور لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بە کۆتایی دەگەیشت بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئەو ماوەیە بۆ ١٠ ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت.٣ ساڵ لەمەوبەر دادوەرێکی شاری ورمێ حوکمی زیندانیی عوسمان مستەفاپووری بە تۆمەتی " بەشداری کردن لەشەڕی دژ بە سپای پاسداران" بۆ ٣٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری زیاد کرد. هەروەها دۆسیەی دادگایی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نێو ئارشیوی دەزگای دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا ون بووە ئەوەش لە بڕینەوە و سەپاندنی ١٠ ساڵ زیندانیی کاریگەری هەبووە. ناوبراو کە چالاکی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە، لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردووشدا لەهەرچەشنە مەرەخەسی مەرجدار بێ بەش کراوە و بەوتەی برایەکی ئەو زیندانییەØ› عوسمان بەهۆی مانەوەی زیاتر لە دوو دەیە لەزیندان و ئەشکەنجەی مەئموورانی ئەمنییەتی لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا تووشی نەخۆشیی دڵ و هەروەها ئازاری لاق بووە.
دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە
چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 11ی خاکەلێوەی 1395، میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەتیەکان دوای دەستبەسەر کردنی میعاد ئەحمەدی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستوویانەتەوە، هەروەها ماڵی ئەم چالاکە مەدەنیە کوردە لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە پشکنراوە وکەل و پەلی شەخسی ناوبراوو دەستی بەسەردا گیراوە. جێگەی باسە کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە هەرەشە لە میعاد ئەحمەدی کرابوو.
حەبیبۆڵای لەتیفی: سێبەری مەرگ لە نۆهەمین ساڵی زینداندا
سزای لە سێدارەدانی حەبیبۆڵای لەتیفی، زیندانی سیاسی کورد، سەرەرای بەڵێنی بەرپرسان لە نۆهەمین ساڵی دەستبەسەر کردنیدا لە جیچی خۆیەتی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەبیت لەتیفی زیندانی سیاسی کورد و خوێندکاری ساڵی کۆتایی رشتەی موهەندسی کە لە خەرمانانی ساڵی 1394، سزای لە سێدارە دانەکەیی راگیرابوو، لە نۆهەمین ساڵی زیندانیدا لە مافی مورەخەسی و هەروەها چاوپێکەوتنی حزووری بێبەشە و لە زیندانی سنە راگیراوە.
ئۆباما: گەمارۆی بازرگانی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئاخوندی وەک خۆی ماوەتەوە
باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رایگەیاند کە، گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە رژێمی ئاخوندی لەمەر بازرگانی لەگەڵ ئەو رژێمە وەک خۆی ماوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەباما لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرانی وڵاتانی پێنج بەعەڵاوەی یەک و یۆکییۆئامانۆ بەرێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی ئێنرژی ئەتۆمی وتی، رێکەوتنی ناوکەیی هەموو کێشەکانی ئێمە لەگەڵ رژێمی ئاخوندی چارەسەر ناکات، بە تایبەت دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی عەرەبی و چالاکیە خراپەکانی لە ناوچەکە. جگە لە هێندێک ئیستیسنائاتی بچووک گەمارۆی بازرگانی ئێمە دژ بە رژێمی ئاخوندی وەک خۆی ماوەتەوە. جیپ٠Žگەی باسە کە ناوبراو هەر وەها وتی، ئێمە وەک رابردوو بە پەسەند کردنی گەمارۆی نوێ لەمەر پاڵپشتیکردنی ئەو رژێمە لە تیرۆریسم و پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بەرنامەی مووشەکی بالستیک درێژە دەدەین و ئەمە سیاسەتی ئەمریکایە.
نیگەرانی کۆمیتە مافی منداڵانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەلومەرجی منداڵان لە زیندانەکانی رژیم
کۆمیتەی مافی مندلانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نیگەرانی هەلومەرجی مندالان لە زیندانەکانی رژێمی ئێرانە.
ئەندامێکی کونوانسیۆنی مافی منداڵانی رژێم دەڵێ: زیندان جێگەی تاوانبار و هەرزەکارانە، بەڵام تیایدا منداڵان لە هەلومەرجێکی سنوورداردا راگیراون کە زیانی هەیە بۆیان. ئەو کە لەگەڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا قسەی دەکرد، گوتی: کۆمیتەی مافی مندالانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی هەلومەرجی مندالان لە زیندانەکانە ئێرانە.
سەرۆکی زیندانەکانی رژێم ماوەیەک لەوە پێش ئەوەی پشت راست کردوە کە زیاتر لە 200 بۆ 250 منداڵ لەگەڵ دایکیاندا لە زینداندان.
هۆی هەڵوەشانەوەی سەردانی رۆحانی بۆ ئوتریش
رۆژی شەممە 14ی خاکەلێوە، سەرۆکی مەجلیسی رژێم رایگەیاند کە هەڵوەشانەوەی سەردانی حەسەنی رۆحانی بۆ ئوتریش بڕیارێکی دروست بوو. راپۆرتەکان داوای تیمی پاریزگاری لە سەرۆک کۆماری رژێم بۆ هەڵوەشانەوەی رێپێوانی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق لە شاری ویەن، تەئید دەکەن.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیس لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی داوای تیمی پارێزگاری لە سەرۆک کۆماری رژێم بۆ هەڵوەشانەوەی رێپێوانی سازمانی موجاهیدینی خەلق لە کاتی سەردانی حەسەنی رۆحانی بۆ ئوتریش، گوتی: پێش سەفەرەکە ئاگاداری مەسەلەکە بووم.
ناوبراو تەکیدی لەوە کردەوە کە کاتێ خانەخوێ گرینگی بە هەموو لایەنەکانی ئاسایش نادا میوان دەبێ بڕیارێکی دروست بدات کە سەرەک کۆمار وای کرد.
رۆژنامەی ئوتریشی (دی پرس) لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە 11ی خاکەلێوەیدا لە سەر زاری دیپلۆماتەکانەوە راپۆرتی دا، کە هۆی هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی رۆحانی بۆ ویەن، رازی نەبوونی دەوڵەتی ئوتریش بە رێگەگرتن لە رێپێوان دژ بە رژێمی ئێران بووە.
له ماردین تهقینهوه روویدا، له نسێبینو گهڤهریش شهڕ بهردهوامه
تهقینهوهیهک لهناوچهی قزل تهپهی سهر به پارێزگای مادرین لهباکوری کوردستان رویداو بههۆیهوه کهسێکی مەدەنی و دوو سهرباز گیانیان له دهستداو 18 کهسی تر برینداربوون. هاوکات له شاری گهڤهری سهر به پارێزگای ههکاری سهربازێک کۆژراو له شارۆچکهی نسێبینیش شهڕ بهردهوامه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شهوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له ناوچهی قزل تهپه له بهردهم بینایهک له نزیکی کولێژی سهربازی تهقیوهتهوهو له ئهنجامدا کۆچبهرێکی به رهچهڵهک سوری که پاسهوانی بینایهکی دهکرد گیانی له دهستداوه و دوو سهرباز و 16 کهسی تر بریندار بوون. ههر به پێی ئەم هەواڵە له ناوچهی گهڤهری سهر به ههکاری ئهمڕۆ شهممه له نێوان شهڕڤانانی یهپهسهو سهربازی تورکیا رویداوهو سهربازێک کوژراوه. له لایهکی ترهوه به پێی ئاژانسی فورات نیوز زیاتر له 20 رۆژ دهبێت هێزهکانی سوپای تورکیا به تانک و تۆپ گهڕهکهکانی فورات و عهبدولقادر پاشاو دیجلهو یهنی شههیری بۆردومان کردوه.
ئەمریکا هێزە تایبەتەکانی لە سوریا زیاد دەکات
دەوڵەتی ئەمریکا سەرقاڵی دانانی پلانێکی وردە بۆ زیادکردنی ژمارەی هێزە تایبەتەکانی لە سوریا بە مەبەستی خێراترکردن و فروانکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش، ئەوەش بە وتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پلانی زیادکردنی ژمارەی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا لە میانەی نەخشەیەکی نوێی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدایە کە سەرقاڵی تاوتوێکردنیەتی بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و زیادکردنی ژمارەی هێزە تایبەتەکانیش لە سوریا. بە گوێرەی راپۆرتێکی تایبەتی رۆیتەرز، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕای جیاوازیان لەسەر زیادکردنی ژمارەی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەیان هەیە بۆ سوریا بەڵام یەکێک لەو بەرپرسانە جەختیلەوەکردووەتەوە کە بەمشێوەیە دەتوانن متمانەی هێزەکانیتری هاوپەیمانی بە هێزەکانی ئەمریکا زیاد بکەن.