پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دروشمی بێ‌ کردەوە

دروشمی بێ‌ کردەوە

ئاوارە کرماشانی

مێژووی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد لە کۆن تا ئێستا بە دەست نەبوونی ستراتیژی و هەڵوێستی روون گیرۆدە بووە.نەبوونی ستراتیژی روون زیاتر بە هۆی

ئاوارە کرماشانی

مێژووی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد لە کۆن تا ئێستا بە دەست نەبوونی ستراتیژی و هەڵوێستی روون گیرۆدە بووە.نەبوونی ستراتیژی روون زیاتر بە هۆی حەزو ویستی تاکە کەسی و مانەوەی تاک و دەستەیەکی دیاری کراو لەئەهرومی بەرپرسایەتی لە حیزب وتەشکیلاتداو هەروەها پەیرەو کردنی سیاسەت و هەڵوێست لە سەر بنەمای دروشمی زریقەو بریقەداری ئەوتۆ کە نەک کاریان پێ‌ ناکرێ‌، بەڵکو بۆ هەلومەرجی جوڵانەوەی گەلی کورد نامومکین و زیانباریشەو تەنیا بە مەبەستی بازارگەرمی و هەڵقوڵاو لەشێوەی بەراوردو حەزی تاک سەر هەڵدەدا. ئەو شێوە روانگە تاکە کەسیانە جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کوردی لە کوردستانی ئێران تووشی لێکترازان و هێندێک کات داڕمان کردوە.

سازمانی خەبات هەمیشە پێی‌ وایە کە جوڵانەوەی گەلی کورد دەبێ‌ خاوەن بەرنامەو رێ‌ و شوێن و ئیستراتیژی دیار بێ و دروست نیە هەر رۆژە بە جۆرێک و هەر کاتە بە شێوەێک کاربکاو هەڵوێستی ناتەبایی لەگەڵ ڕاستیەکانی گۆڕەپانەکە هەبێ‌. پێویستە سیاسەتی ئوسوڵی و خاوەن بنەماو ریشەداری هەبێ‌. سنوورەکان لە گەڵ دوژمن دیار بێ‌ و کەس سەری لێ‌ نەشێوێ‌ کە جوڵانەوەی کورد چی دەوێ‌ و بە دوای چیەوەیە. سازمانی خەبات پێی‌ وایە خوێنی ڕۆڵەی کورد بە کار نەهێندرێ‌ بە مەبەستی قازانجی تاکەکەس و بەکار نەهێندرێ‌ بۆدروشمی کاتی و دور لە کردەوە. بێگومان کاتێک سنوورەکانی جوڵانەوە لە گەڵ دوژمن دیاربێ‌ و بەرنامەو هەڵوێستی بنەڕەتی و ئیستراتیژی ڕوون بێ‌، هەم جوڵانەوە بەرەو لوتکە دەچێ‌ و هەمیش گەل لە ئامانجەکانی نزیک دەبێتەوەو نیشتمان لە دەست چاوچنۆک دەپارێزرێ‌.

ئاشکرایە دروشمی گەورەو زریقەو بریقەدار و بێ‌ بنەما زیان دەگەێنێ‌ بە تێکرای جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد،کاتێک لایەنێکی سیاسی دروشمی گەورە دەداو بە دروشمەکانی خەڵک بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکاو لە دوای ماوەیەک لەو دروشمانەی پەشیمان دەبێتەوە بێگومان زیانەکانی ئەو شێوەیە لە بنەماکان، خۆ تەنیا زیانی بۆ خودی ئەو لایەن یا حیزبە سیاسیە، نابێ‌ بەڵکو کۆی جوڵانەوەی کورد و تەنانەت جوڵانەوەی حەقخوازانە بەرانبەر دەسەڵاتی ناوەندی زیانی لێ‌ دەبینن.

لە کاتی پێکهاتنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا کە سازمانی خەبات دەوری تێدا هەبوو، دروشم و بەرنامە سەرەتاییەکانی هەر پێنج لایەن کە لە سەری رێکەوتبووین گەلێک پەسەند و هەمە ڕەهەند بوو. فرەرەهەند  بەو مەعنایەی کە هەر لایەنێکی سیاسی کوردستانی دەیتوانی خۆی لەو ناوەندەدا ببینێتەوە تەنانەت ئەگەر نەشی ویستایە ببێتە ئەندامی ئەو ناوەندە, سێ‌ خاڵی پەسەندکراوی بنەڕەتی کە پێکهاتبووین لە سەری، بریتی بوون لە ڕوخانی رژیمی ئاخوندی، کە دروشمی روخان بە واتای ڕەد کردنەوەی ووت وێژیش دێ‌ لە گەڵ دەسەلاتێک کە بڕیاردراوە بڕوخێندرێ‌، هەروەها دابین کردنی مافە نەتەوەیی و سیاسیەکانی دانیشتوانی کوردستان لە ئێرانێکی ئازادو دیموکراتیک و سکۆلار هەروەها پەیڕەو کردنی بنەمای تەوافوق کە ئەوەش بەندێکی باش و  پێوست بوو بۆ ئەوەی چەند لایەن بۆ خۆیان ڕێ‌ نەکەون لە سەر خاڵێک یا ئامانجێکی تایبەت بە خۆیان کە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ناوەند. بەڵام بە داخەوە لە دوای چەند مانگ، هەوڵ بۆ ئەوە درا کە بەشی زۆری ئەو بنەما سەرەتاییانە کە پەسەند کرابوون وەلانرێن و هەژموون و بەرنامەی حیزب و تەنانەت ڕاسپاردەی لایەنی دیکە بەسەر ناوەندی هاوکاری بکرێتە جێگرەوەی خاڵە پەسەندکراوەکان کە بە داخەوە پێشێلکاری بنەما پەسەندکراوەکان بووە هۆی هەڵوەشانەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.

بەو سەرەتایە مەبەستمە بێمە سەرئاکامی مەبەستەکەم کە ئەویش بریتیە لەوەی کە روانگە جیاوازەکان لە جێگەی خۆیدا دەبێ‌ رێزیان لێ‌ بگیرێ‌ و کەس مافی ئەوەی نیە کە رێ‌ لە بوونی بیروبۆچوونی جیاواز بگرێ‌ جا ئەوە چ لە لایەن تەشکیلاتێکی سیاسیەوە یا تاکێکی کۆمەڵگاوە بێت. بەڵام حەق نیە کۆی جوڵانەوەی کورد و خەڵکی داماوی کوردستان کە دەیان ساڵە بە دەست ستەم و بێدادی حکومەتە دیکتاتۆرەکانەوە دەناڵێنێ‌ زیاتر لەوە ببنە قوربانی شیعارو دروشم و روانگەو بۆچوونە ئیحساسیەکان.

گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خاوەن جوغرافیای دیاری خۆیەتی لە چوارچێوەی ئێرانداو پێویستە بە مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی بگات، ئەو مافانە چۆن و بە چ شێوەیەک دەچەسپێن دیارە. پێش هەر شتێک دەرکەوتوە کە دەسەڵاتی ئێران بێجگە لە سەرکوت وکوشتنی تێکۆشەرانی خەڵکی کوردو خەڵکی ئێران و پێشێلکردنی سەرەتایی ترین مافی هاونیشتمانیان و بە تاڵان بردنی داهات و سەرمایەی خەڵکی ئێران و خەرج کردنی لە تاقم و دەستە ترۆریستیەکان و لە لاێکی دیکەوە بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە لە ناوچەکەداو ......هتد کارێکی بە قازانجی خەڵکی ئێران نەکردوە. بەو پێ‌ یە زۆر لە مێژە ئەوە ڕوون بۆتەوە کە ئەو بۆچوونانەی پێیان وایە دەکرێ‌ لە چوارچێوەی حاکمیەتی دیکتاتۆری ئاخوندی بە ماف و ئازادی بگەین، بێ‌ بنەماو دوورن لە عەقڵانی بوون و بیرکردنەوەی دروست. لە کاتێکدا ئەو راستیە حاشا هەڵنەگرە خۆ دەنوێنی کە رژیمی ئاخوندی خەتی سوورە، پێویستە بیر لە ئاڵترناتیوی دروست و مەشروع بکەینەوە کە هەم ماف وئازادیەکان بۆ گەلی کوردو گەلانی ئێران دابین و دیموکراسی و ئازادی لە ئێراندا پەیڕەو بکات.

 

سازمانی خەبات بە بەراوردی دروست لە بنەماکان لە سەر عەرزی واقع و بە دوور کەوتنەوە لە دروشم و لەروانگەی بە غەمەوە بوونی بۆ دۆزی رەوای کورد و کۆتایی هێنانی بەشێک لە مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئاڵترناتیوی مەشروع و خاوەن پڕۆژە بۆ داهاتووی ئێران و خاوەن پڕۆژە بۆ گەلی چەوساوەی کورد لە کوردستانی ئێران رێکەوتنی هەیەو باوەڕی وایە کە شورای میللی مقاومەتی ئێران بەو  بەرنامانەی کە هەیەتی دەتوانێ‌ جێگرەوەیەکی کاتی شیاو لە دوای روخانی رژیمی ئاخوندی بێت تا هەلومەرجێکی  شیاو لە کورت ماوەدا بڕەخسێندرێ‌ بۆ ئەوەی بە بونی مەیدانی ئازاد  هەڵبژاردنی ئازادانە بۆ پارڵمان و حکومەتی دیموکراتیک ئەنجام بدرێ‌ و بە یەکجاری سیستم و دەسەڵاتێک لە ئێراندا حاکم بێ کە هیچ کات بیر لە چەوسانەوی خەڵکی کورد و هیچ کەس نەکاتەوەو ئیتر کۆتایی بە بەفیڕۆدانی سەرمایەی خەڵکی ئێران بێ‌.


5 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دروشمی بێ‌ کردەوە

دروشمی بێ‌ کردەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران