هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئامریکا :رژیمی ئێران لە سووریە جێگەی نەماوە.

ئامریکا :رژیمی ئێران لە سووریە جێگەی نەماوە.

بەپێی راپۆرتی دەنگی ئامریکا، لیندزی گراهام سیناتۆری پلە بەرزی کۆماریخواز ووتی :لە وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دڵنیابووم ترامپ سوورە بۆ لەناوبردنی داعش و هاوپەیم

 بەپێی راپۆرتی دەنگی ئامریکا، لیندزی گراهام سیناتۆری پلە بەرزی کۆماریخواز ووتی :لە وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دڵنیابووم ترامپ سوورە  بۆ لەناوبردنی داعش و هاوپەیمانانی کوردمان دەپارێزین وبە هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە سووریە رێگە بە ئێران نادەین لە سووریە بمێنێتەوە


 بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز:گراهام لەگەڵ سەرۆک کۆمار ترامپ لە هێندێک بابەتەوە بیرو بۆچونی جیاوازیان هەیە ،بەڵام بە رای ئەو سەرۆک کۆماری ئامریکا بە وردی و هەستیاریەوە لە بارەی سووریەوە بیردەکاتەو، وەک چۆنیەتی هێنانەدەری هێزەکانمان و گەیشتن بە ئامانجەکانی پێوەند بە پاراستنی نەتەوەیی خۆمان .


مامۆستایەک لە وتووێژ لەگەڵ یۆرۆنیوز ووتی وێڕای هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە حکومەتی ئێران لە ناوچەکە بەتەنیا ماوەتەوە  و باقی وڵاتەکان پێیان خۆش نییە ئێران وەکو زلهێزێک لە ناوچەکە بمێنێ. بە هۆی ئەوەی کە ئیسراییل دژ بە بوونی رژیمی ئێران لەناوچەکەیە ،ئامریکا لە رێگای دابین کردنی بەرژەوەندیەکانی ئیسراییل هەنگاو دەنێت ،هەروەها پێوەندی نێوان ئێسراییل و روسیە پێوەندیەکی باشە تا رادەیک کە هێرشەکانی  ئیسراییل بۆسەر پێگەکانی سوپای پاسداران ، زانیاری پێش وەخت نادا  بە رژیمی ئێران .


 


هێرمیداس باوند ئاماژەی بەوە کرد :رووسیە بۆ بەرژەوەندی خۆی وەکو ئامرازێک لە ئێران کەڵک وەرئەگرێ و تورکیەش بە هیچ شێوەیەک پێی خۆش نییە ئێران لە سووریە و ناوچەکە بوونی هەبێ و خۆی بە یەکەتازی مەیدان بزانێ. 


5 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا :رژیمی ئێران لە سووریە جێگەی نەماوە.

ئامریکا :رژیمی ئێران لە سووریە جێگەی نەماوە.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران