یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان

کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان
شه‌کیلا مصنف٠Š

یش سه‌رهه‌ڵدانی کۆمار زۆر شۆڕشی تر له‌ناو کوردا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ وه‌کو شۆڕشی  یەزدانشێر. شۆڕشی میرمحمەدی ڕواندز، شۆڕشی سمکۆ، شۆڕشی نەهری، شۆڕشی ئارارات، شۆڕشی

 

شه‌‌‌کیلا مصنف٠Š

پیش سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی کۆمار زۆر شۆڕشی تر له‌‌‌ناو کوردا سه‌‌‌ریان هه‌‌‌ڵداوه‌‌‌ وه‌‌‌کو شۆڕشی  یەزدانشێر. شۆڕشی میرمحمەدی ڕواندز، شۆڕشی سمکۆ، شۆڕشی نەهری، شۆڕشی ئارارات، شۆڕشی شێخ مەحمود.   کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران ‌ دوای کۆماری ئارارات له‌‌‌ کوردستانی تورکیا، توانی دووه‌‌‌م ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت و به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری کورد به‌‌‌ ناوی کۆماری مهاباده‌‌‌وه‌‌‌  دابمه‌‌‌زرێنێ.  هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک به‌‌‌ ناوه‌‌‌که‌‌‌ی ڕا دیاره‌‌‌ پایته‌‌‌ختی ئه‌‌‌م کۆماره‌‌‌ شاری مهاباد بوو.  مێژووی دامه‌‌‌زرانی کۆماری مهاباد ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ی له‌‌‌ ساڵی ١٩٤١ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی شه‌‌‌ڕی ساردی نێوان ئه‌‌‌مریکا و یه‌‌‌کێتی سۆڤیه‌‌‌ت و زاڵبوونی سۆڤیه‌‌‌ت به‌‌‌سه‌‌‌ر باکوری ئێران دا وایکرد که‌‌‌ کورد له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕینێکی جه‌‌‌ماوری دا توانیان کۆنتڕۆڵی به‌‌‌شێکی که‌‌‌م له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان بخه‌‌‌نه‌‌‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ شاری مهاباد کومیته‌‌‌یه‌‌‌کی چه‌‌‌ند که‌‌‌سی له‌‌‌ نوێنه‌‌‌ری خێله‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان و به‌‌‌ڕێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی پێشه‌‌‌وا قازی محمد توانیان ڕێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی ئه‌‌‌و ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌ بکه‌‌‌ن و هێزێکی سیاسی کوردیان به‌‌‌ناوی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژیانه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستان (ژێ کاف) یان دامه‌‌‌زراند. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە هەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد ناوچەکەیان بە لێهاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا ڕووخانی کۆمار بەڕێوەبرد. کورد له‌‌‌ هه‌‌‌موو ناوچه‌‌‌کانی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ بونه‌‌‌ ئه‌‌‌ندام و چالاکوانی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ژێ کاف و ئه‌‌‌م کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ به‌‌‌ته‌‌‌واوی له‌‌‌ ناو جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستاندا ڕه‌‌‌نگی دایه‌‌‌وه‌‌‌.

لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦،  قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. هەندێک لە ئامانجەکانی کۆمار ئه‌‌‌مانه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ بوون زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن‌و خوێندن‌و ئیدارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان هەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە هەڵبژێردرێن یەکێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان یاسایەک هەبێت کە بە یەک چەشن مامەڵەی کرێکار‌و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات پاش ٢١ رۆژ لە پێکهێنانی کۆماری کوردستان ١٩٤٦ پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، یەکەم کابینەی حکومەتی کوردی بە سەرۆکایەتی حاجی بابا شێخ پێکهێنا کە چەند وەزارەتێکی لە خۆی گرتبو. 

لە کابینەی حکومەتەکەی حاجی بابا شێخ، محەمەدی حسێنی خانی سەیفی قازی بە وەزیری پێشمەرگە و محەمەد ئەمینی مەعینی بە وەزیری دەوڵەت و ئەحمەدی ئیلاهی بە وەزیری دارایی و کەریمی ئەحمەدی بە وەزیری پۆستە و گەیاندن و مەنامی کەریمی بە وەزیری رۆشنبیری و سدیقی حەیدەری بە وەزیری راگەیاندن و خەلیلی خەسرەوی بە وەزیری کار و حاجی مستەفا داودی بە وەزیری بازرگانی و مەحمود وەلی زادە بە وەزیری کشتوکاڵ و ئیسماعیلی ئێلخانی زادە بە وەزیری رێگاوبان و سەید ئەحمەد ئەیوبییان بە وەزیری بەهرەداری و عەبدولڕەحمانی ئێلخانی زادە بە وەزیری موشاویر دیاریکران، هاوکات مەلا حسێنی مەجدی وەک سەرۆکی دادگای باڵا دانرا. زمانی کوردی وەک زمانی رەسمی کۆمار دیاری کرا و دەزگای چاپ  دامەزرا و گۆڤار و رۆژنامە بڵاوکرایەوە و شانۆی کوردی دامەزرا و سوپایەکی ١٥ هەزار سەربازی لە ژێر ناوی ( پێشمەرگە) دامەزرا.
پاش ئەوەی  سۆڤیەت پەیمانی بە حکومەتی ئێراندا لە باکوری ئەو وڵاتە بکشێتەوە، ئەرتەشی ئێران به‌‌‌ قورسترین ئامێری شەر و چەن تانکی کۆن ڕۆژی ٢٠  سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی (١٩٤٦ی زایینی) گەیشتە دەرۆی شاری تەورێز و ڕۆژی ٢١بە هەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازه‌‌‌رباینجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد. کۆماری مەهاباد لە یەکێتی سۆڤیەت دابڕا، هاوکات ئەو خێڵانەی لە سەرەتاوە پشتگیری کۆمارەکەیان دەکرد لە روی ئابورییەوە لاواز بون. قازی محمد هه‌‌‌وڵی دا له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی وتوێژه‌‌‌وه‌‌‌ تاران به‌‌‌ قه‌‌‌ناعه‌‌‌ت بگه‌‌‌یه‌‌‌نێ که‌‌‌ هێرش نه‌‌‌کات بۆ سه‌‌‌ر کوردستان. دوای وتووێژی زۆر، تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی هاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران. هەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک هەڕەشە، و بە دوای وەر گرتنی هێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەهاباد لە لایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان و چه‌‌‌ند که‌‌‌س له‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ یاوه‌‌‌ری قازی محمد بوون له‌‌‌سه‌‌‌فه‌‌‌رکردنی بۆ باکۆ.  ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی شه‌‌‌ڕ له‌‌‌ کۆماری کوردستان قازی محەمەدیان راگەیاند رێگە لە هەر پەلامارێکی ئێران دەگرن بۆ سەر کۆمارەکە و ئاماده‌‌‌ن بۆ پارێزگاریکردنی.

هەرچەندە لە پێنجی کانونی یەکەمدا ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند رێگە لە هەر پەلامارێکی ئێران دەگرن بۆ سەر کۆمارەکە، بەڵام پاش ١٠  رۆژ و لە ١٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٧ سوپای ئێران هاتە ناوچەکە و دەستی بە سەر مەهابادا گرت، لە ٣١ی ئازاری هەمان ساڵیشدا  پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، بە تۆمەتی خیانەت کردن لە ئێران لە سێدارە درا.

دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەهاباد ڕێ کەوت. لەو ئەو ناوچانەی دیکە لە باشوری مەهاباد‌دا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نادەزانی، واتە لە شارەکانی سنه‌‌‌، دیوانده‌‌‌ره‌‌‌، مه‌‌‌ریوان  هەتا نزیکی سه‌‌‌قز، لە چەن مانگ پێش ئەوە، هێزیان ئامادە کردبووØ› بەڵام دوای ته‌‌‌ورێز ئەرتەش هێزی نوێی لە ڕێگای قه‌‌‌زوێن بۆ سەقز نارد کە لە ٢٠ ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتی هێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا، ڕێگەی مەهابادیان گرتە بەر. قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات هەتا دەکرێ لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە. ئەگەرچی لە پێناوی وڵات هەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە هۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی هێزەکانی سۆڤیەت، زۆر بە خێرایی، لە ماوەی ١٠  رۆژ کوردستان داگیر دەکرێ.

ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی، وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەست‌‌کێشانی لە پاڵپشتی کۆمار ئاوەها بە خێرایی کۆمار تێدا چووØ› بەڵام لەوەدەچێ گەورەترین هۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌نەبوونی هەوموو دەستەکان ببێت، تا ئەو ڕادەیە کە هێندێ هەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد، نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن، ئێستە کاتی هێرشە. بە ئاگادار بوون لە داهاتووی کۆمار مەلا مستەفا هەوڵی دا کە قازی دەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی‌ بەوە ڕازی نەبوو، پێی وا بوو دەبێ لە سەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێ کە بە زوویی کۆمار دەڕووخێتØ› لە نێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک، بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن، وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. هەڵبەت سەبارەت بەوە،‌ ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی دەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟‌ بەڵام لە کاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ: "من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو هەزاران کەس بە کوشت بچن."


ئەرتەش ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەز دەگاتە مەهاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە، کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن. ئەگەرچی هەر لە پێشدا هەم قازی بۆخۆی و هەموان دەیانزانی سزای قازی و هەڵسووکەوتی حکوومەت دەگەڵ وی چۆن دەبێ، بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن.


ئەگەرچی هەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لە پاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران هەردوو کۆماری لاوازی مەهاباد و ئازەربایجانی خنکاند. درێژەی کۆماری مەهاباد ١١ مانگ بوو.

لە بەرەبەیانی ١٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌یی ساڵی ١٣٢٦ هەتاوی (٣٠ ی مارسی ١٩٤٧) پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی(برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەهاباد، واتە هەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤هەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەهیدکران. 

گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران

ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان

بازرگانی کردنینەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی

ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا

هێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەستمەلا مستەفا بارزانی)

دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانیچەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت

لێدانیسکەی پووڵ بۆ کوردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی

   




5 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان

کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران