__ سێ لاوی باکووری کوردستانی ئێران حوکم دران
__ لاوێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
__ مۆڵه‌تی چالاکی حه‌وت گۆڤار له پارێزگای کوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه
__ دژایەتی میواندارانی ناو گەشتە ئاسمانییەکان بە حیجابی زۆرەملێ
__ کورد دیسان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی سووریا بانگهێشت نەکراون
__ سزای سێدارەی بابەک زەنجانی بە پارێزەرەکەی راگەیەنرا
__ منداڵانی نیپاڵ له به‌ریتانیا ده‌فرۆشرێن
سێ لاوی باکووری کوردستانی ئێران حوکم دران
دەزگای دادوەریی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ، حوکمی ٤٢ مانگ زیندانی بەسەر ٣ لاوی کورددا سەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی هووشەنگ پیرووززادەگان و محەممەد پیرووززادەگان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان، حوکم دران. ئەو حوکمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بە بڕیاری دادوەر چابۆک لە لقی یەکی ئەو دادگایە دەرکراوە. تاوانی ئەو دوو لاوە کە ٢ ساڵی بۆ هووشەنگ پیرووززادەگان بڕاوەتەوە، "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە. برایانی پیرووززادەگان لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لە دەورووبەری ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیران.هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووەØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو کەسە بە، نەسرەدین دالاییمیلان بڵاوبووەتەوە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەرسێکیان بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە بەندی زیندانییانی غەیرە سیاسی ڕاگیراون و دۆخی گشتییان نالەبارە.
لاوێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لاوێکی ته‌مه‌ن 34 ساڵی مه‌ریوانی له یه‌کێک له شیرینی فرۆشییه‌کانی ئه‌م شاره ده‌ستی دایه خۆکوژی و به هه‌ڵواسینی خۆی، گیانی له‌ده‌ست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنێ شه‌و له کاتژمێر 12:45 خوله‌ک له یه‌کێک له شیرینی فرۆشییه‌کانی شاری مه‌ریوان، ته‌رمی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له نێو ئه‌م شیرینی فرۆشییه‌دا دۆزرایه‌وه که خۆی هه‌ڵواسیبوو. بە پێی ئەم راپۆرتەت، دوای پشکنینی ته‌رمه‌که، دیاری کرا که ماوه‌یه‌کی زۆر له مه‌رگی ئه‌م گه‌نجه مه‌ریوانییه تێده‌په‌ڕێت.
هۆکاری خۆکوژی و خۆهه‌ڵواسینی ئه‌م گه‌نجه هێشتا نادیاره و ته‌رمه‌که‌شی بۆ پزیشکی یاسایی گوازرایه‌وه . جێگەی باسە کە لە پارێزگا کوردنشینەکان رێژەی خۆکوژی بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە لە حاڵەتی ئاسایی تێپەرێوە.
مۆڵه‌تی چالاکی حه‌وت گۆڤار له پارێزگای کوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه
به‌پێی دوایین ڕاگه‌یێندراوی جێگری چاپه‌مه‌نییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیسلامی رژێمی ئاخوندی ئێران، مۆڵه‌تی چالاکی حه‌وت گۆڤاری دیکه له پارێزگای کوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ماجد ڕمووزی، کارناسی بواری چاپه‌مه‌نی و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان ڕاگه‌یاند: له دووهه‌مین ڕاگه‌یێندراوی ئیداره‌ی گشتی چاپه‌مه‌نییه ناوخۆییه‌کانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، مادده‌ی 16ی چاپه‌مه‌نییه‌کان 8 گۆڤار له پارێزگای کوردستان گرتووه‌ته‌وه، هاوکات گۆڤاری تبییان به ناردنی فایله بڵاوکراوه‌کان توانی، مۆڵه‌تی چالاکی خۆی وه‌ربگرێته‌وه. بە پێی ئەم راپۆرتە،وه‌رزنامه‌ی ئینجی دنیزم، مانگنامه‌ی چرۆ، حه‌وته‌نامه‌ی ڕاوێژ، مانگنامه‌ی شار، مانگنامه‌ی شۆخ و شه‌نگ، مانگنامه‌ی عه‌رشیا و مانگنامه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین، ئه‌و حه‌وت گۆڤاره‌ی پارێزگای کوردستانن که مۆله‌تی چالاکییان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. جێگەی باسە کە له ساڵی ڕابردوو به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوێکی دیکه‌ی ئیداره‌ی گشتی چاپه‌مه‌نییه ناوخۆییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیسلامی، مادده‌ی 16ی چاپه‌مه‌نییه‌کان، 22 گۆڤاری دیکه له پارێزگای کوردستان گرته‌وه که له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا حه‌وته‌نامه‌ی "ڕۆژه‌وه‌ند" به ناردنی به‌ڵگه‌کان توانی مۆڵه‌تی چاپی خۆی وه‌ربگرێته‌وه.
دژایەتی میواندارانی ناو گەشتە ئاسمانییەکان بە حیجابی زۆرەملێ
ژنانی خزمەتکار لە گەشتە ئاسمانییەکانی شیرکەتی فڕۆکەوانی فەرانسە، کەڵک وەرگرتن لە حیجابی ئیسلامی لە کاتی نیشتنەوە لە ئێران‌دا، ڕەت دەکەنەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نووسراوەیەکی بەڕێوەبەری "ئێرفرانس" سەبارەت بە "ڕچاوکردنی شیاوییەکانی ئیسلام" لە سەفەر بۆ ئێران، نیگەرانی و ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە میواندارانی ژنی بەدواوە بووە. ژنانی میواندار دەڵێن کەØ› نایانهەوێت ڕووسەری زۆرەملێ لەسەر بکەن و شتی ئاوەهاش دەبێ بە ویست و خواستی کەسەکان بێت. ڕۆژنامەی دەیلی تلێگراف نووسیویەتی: میواندارانی شیرکەتی فڕۆکەوانی "ئێرفرانس" داوایان کردووە کە مافی ئەوەیان بێ لە گەشتەکانیان بۆ ئێران پاشگەز ببنەوە چوونکە ناچارن کە لە ئێران حیجابیان هەبێت. یەکیەتیی سنفی میواندارانی فەرانسەوی پاڵپشتی خۆی لەدواکاریی ژنانی ناڕازی دەربرێوە. هەر بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی فەرانسە، بەرپرسانی یەکیەتیی سنفی میواندارانی فەرانسەوی و کۆمیتەی "تەندروستی و ئیمەنی شوێنی کار" دانیشتنێکی کورتیان بۆ گەیشتن بە "سازان" دەست پێکردووە کەتائێستا ئاکامێکی نەبووە.
کورد دیسان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی سووریا بانگهێشت نەکراون
نوێنەری کوردەکانی سووریا لە رووسیا دەڵێت کوردەکانی سووریا بۆ بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەکانی ژێنێڤی ٣ بانگهێشتنامەیان وەرنەگرتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وا بڕیارە قۆناغی داهاتووی سێیەمین خول لە دانوستانەکانی ئاشتی سووریا کە بە ناوی ژێنێڤی ٣ دەناسرێت لە ٩ی ئەپریلی ٢٠ ١٦ دەستپێبکاتەوە، وادیارە دیسان کوردەکان بۆ بەشداری لەم دانووستانانەدا بانگهێشت نەکراون. روودی عوسمان نوێنەری کوردەکانی سووریا لە ڕووسیا بە هەواڵدەریی ریانۆستی وتووە: کوردەکان تا ئەم کاتە بانگهێشتنامەیان وەرنەگرتووە و وادیارە ئەمجارەش بۆ بەشداری لە دانوستانی ئاشتی سووریا بانگهێشت ناکرێن.
سزای سێدارەی بابەک زەنجانی بە پارێزەرەکەی راگەیەنرا
دوای نزیکەی مانگێک لە کۆتاییهاتنی دادگایی‌کردنی بابەک زەنجانی، بازرگانی ناسراوی ئێرانی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی ئابووری سزای سێدارەی بۆ ده‌رکرابوو، دواجار ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16ی خاکەلێوەی 1395،بەشێوەیەکی فەرمی ئەو سزایە بە پارێزەرەکەی راگەیه‌نرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەسوڵ کوهپایەزادە پارێزەری بابەک زەنجانی ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی حکومی "ئیلنا"ی راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزای پارێزراوەکەم لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە من راگەیەندراوە".راشیگەیاندووە سزاکە هەر ئەو سزایەیە کە پێشتر وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاندبوو، ماوه‌ی ٢٠ رۆژ مۆڵەتیان هەبوو هەتا تانە لەو بڕیارە بدەن. زەنجانی لە ساڵی 1392، لەلایەن دادگای گشتیی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئەوینی تاران کرا. ئەمەش دوای ئەوە هات کە ١٢ ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە چەند رۆژ پێشتر لە نامەیەکدا بۆ سه‌رکرده‌کانی رژێمی ئاخوندی ئێرانیان ناردبوو داوای بەدواداچوونی یاساییان له‌سه‌ر ناوبراو کردبوو. بابەک زه‌نجانی چالاکی بازرگانی و ئابووری به‌رچاوی له وڵاتانی ئاسیا و ناوچه‌که وه‌کو مالیزیا، تاجیکستان، تورکیا و ئیمارات هه‌بووه، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه به قازانجی حکومه‌تی ئاخوندی ئێران کاری کردووه.
منداڵانی نیپاڵ له به‌ریتانیا ده‌فرۆشرێن
بازاڕی به کۆیله فرۆشتنی منداڵانی نیپاڵی له‌به‌ریتانیا په‌یدا بووه، ئه‌وه‌ش دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ی نیپاڵ له ساڵی رابردوودا که نزیکه‌ی 9000 کوژراوی لێکه‌وته‌وه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای به‌دواداچوونی تیمی زه سه‌نی به‌ریتانی منداڵه‌کان به به‌های 5250 پاوه‌ند ده‌فرۆشرێن و وه‌ک خزمه‌تکاری ماڵان کاریان پێده‌کرێت. میکخان سینگ، بازرگانی کۆیله، منداڵه‌کان ریز ده‌کات و داوا له کڕیاران ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی پاره بده‌ن ده‌توانن منداڵه‌کان ببه‌ن، منداڵه‌کان له سه‌رووی ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌وه‌ن، چونکه ئه‌وان هه‌م له کارکردن باشن هه‌م گه‌وره‌ن و ناگرین. له ئێستادا خێزانه هیندی و نیپاڵیه‌کانی به‌ریتانیا خواستی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له کاروباری ماڵه‌وه یارمه‌تیان بده‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا تێرێسا مه‌ی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، داوای له ئاژانسی تاوانی وڵاته‌که‌ی کردووه که به‌دواداچوون بۆ پرسه‌که بکرێت. وتیشی ئه‌وان له ساڵی ڕابردووه‌وە تیشکیان خستبووه سه‌ر بازاڕی مۆدێرنی کۆیلایه‌تی و ده‌ڵێت نابێت له هیچ شوێنێکی جیهان منداڵ له ماڵ و وڵاته‌که‌ی دووربخرێته‌وه و به‌زۆر کاری پێبکرێت وه‌ک کۆیله.
جه‌ختیشیکرده‌وه هه‌رکه‌سێک تۆمه‌تبار بێت ده‌بێت سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت .