ژنێکی گەنجی خەڵکی کامیارانی سەر بە پارێزگای کوردستان (سنە)، بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت
ژنێکی گەنجی خەڵکی کامیارانی سەر بە پارێزگای کوردستان (سنە)، بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت
رۆژی پێنج شەممە ١٣ی بەفرانبار، ژنێکی گەنج بەناوی مینو دیدار، کچی فەرەج، خەڵکی گوندی وەرمەهەنگی سەربەشاری کامیاران بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی لەدار داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مینو لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی سێ جار تۆراوە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی، و دواجار رۆژی رابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.