رۆژی سێ شەممە١٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ بێهزاد مەسعودی مجاهیدی خەڵق بە ٤٤ سال خەبات دژی رژێمی شا و رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
رۆژی سێ شەممە١٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ بێهزاد مەسعودی مجاهیدی خەڵق بە ٤٤ سال خەبات دژی رژێمی شا و رژێمی ئاخوندی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەرێز مەسعوودی لەپاش ساڵانێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی سەخت لەنەخۆشخانەێکی ئاڵبانی کۆچی دوایی کرد. ناوبراو که زیندانیانی سیاسی سەردەمی رژێمی شا بوو و لهدوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران ئازاد کرا. بێهزاد مەسعودی لە فەرماندە دیارەکانی سازمانی موجاهیدینی خەلق بووە و لەکۆمەڵێک عەملیاتی گەورە لەکوردستان و چلچراغ و فروغی جاویدان دەوری گەورە و بویرانەی بێنیوە. جێگەی باسە ماوەێک لەمەوپێش موجاهیدیکی دێرین بەناوی محەممەد سیدی کاشانی کە لە خەباتکارانی دیار و تێکۆشەری نەسرەوتووی سازمانی موجاهیدینی خەڵق بوو کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و کەس و کاری خوالێی خۆش بێت محەممەد سید کاشانی و بێهزاد مەسعوودی دەکەین و هیوای شادبوونیان بە بەهەشتی بەرین و سێبووری هاورێیانیان لەخوا داواکارین.
دهبیرخانهی ناوهندی سازمانی خهبات