دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی رووداوی سروشتییەوە گیانیان دا
دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی رووداوی سروشتییەوە گیانیان دا
رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”عوسمان رەمەزانی“ لە کاتی کۆڵبەری و کاتێک ویستوویەتی لە رووباری ”نۆکان“ بپەڕێتەوە، ئاو بردوویەتی و گیانی داوە.
ئەو کۆڵبەرە لاوە خەڵکی گوندی داوودئاوای شاری سەردەشت بووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی دشوانی سەر بە شاری سەڵماس، بەناوی ئەیووب ئەمینی کوری محەممەد، لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی سەرما و زوقمەوە رەق هەڵاتوە و گیانی داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠ ١٩ی زایینیەوە لانیکەم چوار کۆڵبەری کورد بە هۆی رووداوی سروشتیەوە گیانیان داوە.