رۆژی شەممە 22ی بەفرانباری 1397ی هەتاوی، بە مەبەستی یادکردنەوەی راپەرینی جەماوەری بەفرانباری ساڵی رابردووی شارەکانی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی گردبوونەوەیەکی جەم
رۆژی شەممە 22ی بەفرانباری 1397ی هەتاوی، بە مەبەستی یادکردنەوەی راپەرینی جەماوەری بەفرانباری ساڵی رابردووی شارەکانی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان تێدا کرد.
ئەو گردبوونەوەیە کە لەلایەن شۆرای میللی مقاومەتی ئێرانەوە رێکخرابوو ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانیانی شۆرشگێڕی نیشتەجێی وەڵاتی نۆروێژ تیایدا بەشدار بوون و بە خوێندنەوەی پەیام و شیعر و سرودی شۆرشگێڕانە، پشتیوانیان لە تەزاهورات و راپەرینی ساڵی رابردوو و بەردەوامی ئەو نارەزایەتی و راپەرینانە لەلایەن جەماوەری نارازی ئێران، کرد.
عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمان پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی پێشکەش کرد، لە پەیامی کاک عەلی دا تیشکخرایە سەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتی ئاخوندان دژ بە خەڵکی کوردستان و ئێران و پشتیوانی سازمانی خەباتی بۆ خواست و نارەزایەتی جەماوەری بێزار لە ستەمی ئێران دووپات کردەوەو تەنیا رێگەی رزگاری گەلانی ٠ئێرانی بە درێژەدان بە خەبات تا روخانی تێکرای پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندان زانی.
لە دوای گردبوونەوەکە بەشدار بووان لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە بۆ بەردەم پارڵمانی وەڵاتی نۆروێژ بە رێپێوان رۆیشتن و خوازیاری داخستنی سەفارەتی رژیم لە وەڵاتی نۆروێژ بوون کە وەک ناوەندێکی تیرۆریستی و خولقێنەری کێشە هەڵسووکەوتی کردووە.