دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی یەکشەممە 23ی بەفرانباری 1397ی کۆچی خۆری، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورە
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی یەکشەممە 23ی بەفرانباری 1397ی کۆچی خۆری، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "حەسەن مەولانی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێش کەش کرا کە تێیدا گرینگی خەباتی پێشمەرگانە و دەسکەوت و بایەخی خەباتی چەندین ساڵەی هێزی پێشمەرگە بەرجەستە کرابوو. بەرێز حسێنی لە قسەکانی دا تیشکی خستە سەر دۆخی هەستیاری هەنووکە ی ناوخۆی ئێران و بایەخی بەرەوسەربردنی تێکۆشانی هەمەلایەنە و فرە رەهەندی هەموو تاکێکی کوردی ئاماژە پێکرد و بە باسکردنی دۆخی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دوایین ئالوگۆرەکان، زەرورەتی پێکەوەبوونێکی هەمەلایەنە و واقعیانە لەسەر ئەساسی رێز و خوێندنەوەی بەرانبەر پێداگری کرد. لەدوای وتەکانی کاک رێبواری حسێنی، لەلایەن چەند هاورێی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزی سازمانی خەبات کرا.