رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 26ی بەفرانبار، لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی محەممەدی مەلا قادر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 26ی بەفرانبار، لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی محەممەدی مەلا قادر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێوە چوو. بەو بۆنەوە شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی و کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کاک شۆڕشی حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی هەولێر بەشدارییان لە رێورەسمی سەرەخۆشی خواڵێی خۆشبێت محەممەدی مەلا قادر کرد .
شاندی سازمان لە نزیکەوە هاوخەمی سازمانی خەبات و سکرتێری گشتیان بە کەس و کاری خوالێی خۆش بێت محەممەدی مەلاقادر و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند.