مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لەوتوێژێکدا گووتی: گەورەترین کۆمەڵە ئابلۆقە لەمێژوودا لەدژی رژیمی ئاخوندی خراونەتە گەر، لەوانەیە لەبەهاری ئەمساڵدا رژیمی
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لەوتوێژێکدا گووتی: گەورەترین کۆمەڵە ئابلۆقە لەمێژوودا لەدژی رژیمی ئاخوندی خراونەتە گەر، لەوانەیە لەبەهاری ئەمساڵدا رژیمی ئاخوندی دوچاری دارمانی ئابوری ببێتەوە
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە دانیشتنی لەهستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەرئەنگێزییەکانی رژیمی ئاخوندی لەناوچەکەدا گووتی: ئەم ناوەندە جیهانیە لە 13 تا 14ی فێوریەدا لە وەرشۆ، بەمەبەستی دامەزراوەیی خۆرهەڵاتی ناوەراست دروست دەکرێت بە سەرپەرەستی ئامریکا، و وڵاتان پێمانەوە پەیوەست دەبن،
لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئامریکا لە ئاڵمان، داخستنی ماهان ئێری بە هەنگاوێکی گەورە لەدژی ترۆریزم ناوزەد کرد.
ریچارد گرینل: نوێنەری ئامریکا لە ئاڵمان، لە وتوێژێکدا لەگەڵ فاکس نیوز گووتی: وڵاتی ئاڵمان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بریارێکی بەبڕشتانەی داوە بۆئەوەی لەداهاتوودا چیتر رێگە بە فرینی فرۆکەکانی ماهان ئێر بۆ ئاڵمان نەدات.
بەم بریارە رێگە لە پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد دەگیرێت و لێدانێک لە پشتیوانیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە رێکخراوە ترۆریستیەکانی ناوچەکە وەک حزب اللە دێتە ئەژمار.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتی ئاڵمان ئەم پەیامە روونە بۆیە ئەدات بۆئەوەی رژیمی ئاخوندی دەست هەڵگرێ لە پشتیوانی ترۆریزم و هەڵس و کەوتی گێرەشێوێنانە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئوروپا و هەروەها سەرانسەری جیهان.