چەند ساڵێکە پێشەسازی ماشین لە ئێران تووشی قەیرانی جیددی بووە. لە راپۆرتێکدا کە تەلەفزیونی رژێم لە رێکەوتی 19ی رەشەمەی 94 بڵاوی کردۆتەوە هاتووە: هیچ کاک لە ماشینەکانی ناوخۆ نەیاتوانی پلەی ستاندارد بگەن و تەنیا یەک مودێل لە باری کوالیتەوە 4 ئەستێرەی بەدەست هێناوە باقیەکەی ئەو پلەشیان بەدەست نەهێناوە. بەڵکو تەنیا یەک ئەستێرەیان وەدەست هێناوە.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی حکومەتی جیهانی سەنعەت کە 15ی خاکەلێوەی 1395 بڵاوی کردۆتەوە، هەر دوو گروپی ماشینسازی گەورەی وەلات یانی ئێرانخودرەو و سایپا، لە چاو ساڵی 90، 30 لەسەد دابەزیون. بە پێی ئامارێک کە هەر ئەو رۆژنامەیە داویەتی، بە تێکڕا دروست کردن و فرۆشتنی ماشینی سەواری ساڵی 90 بە لوتکەی خۆی گەیشت، کە ساڵی 93، 32 لەسەد دابەزی بۆ یەک ملوێن و 70 هەزار ماشین و رێژەی هاوردە کردنی ماشین 70 لەسەد هەلکشا و 102 هەزار ماشین لەو ساڵەدا هاوردە کراوە.
تەلەفزیونی رژێم 7ی رەزبەری 94 رایگەیاند قەیرانی بازاری ماشین لە ساڵی 94 بە رێژەیەک زیادی کرد کە لە خەرمانانی 94دا ماشینەکانی ناوخۆ لەلایەن خەڵکەوە تەحریم کراو، سازکردن بە رێژەی 50 لەسەد دابەزی.
هەواڵدەری عەسری ئێرانیان10ی خەرمانانی 94، بەدوای ئەو تەحریمەی ماشینسازی ناوخۆ لەلایەن خەڵکەوە وەزیری پیشەسازی حکومەتی رۆحانی ناچار کرد بێتە مەیدان و ئەو کەمپینەی خەڵکی بۆ تەحریم کردنی ماشێنە کوالیت نەزمەکانی ناوخۆی بەئەدەبیاتێکی ئاخوندانە، بە خەیانەت ناوبرد.
16 رۆژ دوای ئەو باسە، راگەیاندنەکانی رژێم هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە بە هۆی دابەزینی پێشەسازی ماشینی وەڵات، 600 ملیارد تمەن زیانی بە دواوە بووە. ئەوەش لە وەڵاتێکدا کە پیشەسازی ماشین پێویستی بە پشتیوان دەوڵەت هەیە لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی دەرەکی و زیادەرۆیی لە هاوردە کردن.
رۆژی 13ی رەزبەری 1394 رۆژنامەی حکومەتی ئەبراری ئیقتیساد نووسی پیشەسازی ماشین خەریکە رادەگیری. رۆژێک پێش ئەوە رۆژنامەی حکومەتی ریسالەت نووسی بووی: بەرهەمهێنانی ماشین بووە بە نیوە. بەڵام هەر ئەو رۆژنامەیە 9 رۆژ دوای ئەوە دوبارە هەواڵی دزیەکی 800 ملیاردتمەنی لە هاوردە کردنی ماشین بڵاوکردەوە. مەسەلەکە بەو شێوە بوو کە ناوەندە پێوەندیدارەکان بە وەرگرتنی وامێک بۆ هاوردە کردنی دەرمان، ماشینیان هاوردە کردبوو.
وە لە کۆتایی دا رۆژنامەی کەیهانی سەر بە خامنەیی 19ی بەفرانباری 1394 هەواڵی لە هاوردەکردنی 2600 ماشین لە 9 مانگی یەکەمی ساڵ دا. ئەوەش هەر لەو وەڵاتدا کە پیشەسازی ماشینی بەرەو لە ناوچوون دەروا بە جۆرێک کە حەتا توانای دانەوەی قەرزەکانی خۆی بە قەتعەسازەکان نیە.
لە وتووێژێکدا کە تەلەفزیونی رژێم سەرتای مانگی رەشەمەی94 بڵاوی کردەوە، قەرزی ماشینسازەکان بە قەتعەسازەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و قورستر دەبێ، وە میوانی بەرنامە کە خۆی یەکێک بوو لە کاربەدەستانی قەتعەسازی گووتی: ئێستا وەزعی قەتعەسازان حیسابی مان و نەمانی بۆ دەکرێ.
نێعمەتزادە وەزیری پیشەسازی و سەرچاوەکان: قەرزی قەتعەسازان 80 بۆ 70 لەسەدی دراوەتەوە بەڵام داوای قەتعەسازان زیاتر لەو قسانەیە. بەڵام قەتعەسازێک ئەو قسەی رەد کردەوە وتی: دوو هەزار ملیارد تمەن پووڵ وەرگیراوە کە لەو پووڵە کەمتر لە 30 بۆ 40 لەسەدی گەیشتۆتە پیشەسازی قەتعەسازان.
لە راستی دا کێشەی سەرەکی لەو خەیانەتەدایە کە خودی رژێم لە پێشەسازی ناوخۆ دەکا لەلایەک بە هاوردەکردنی ماشین لە دەرەوە و لەلایەکی دیکە بە قاچاخ، وامی دەرمان بۆ هاوردەکردنی ماشین تەرخان دەکرێ کە لەو رێگەوە لە ریشەی پیشەسازی وەڵات دەداو هاوکات تەحریمی ماشینەکانی ناوخۆ لەلایەن خەڵکەوە بە خەیانت ناودەبا.
بەشی کۆتایی ئەم راپۆرتە قسەی بەشێک لە مۆرەکانی ئەو رژێمە لەبارەی مێژووی تاڵی پیشەسازی ماشینە لەم چەند ساڵەی دوایی دا.
نوێنەرێکی مەجلیسی رژێم دەڵێ: ئێمە 50 ساڵە ئیدیعا دەکەین کە ماشین سازیمان هەیە، لە بارەوە 50 ساڵە سەرمایەگوزاری دەکەین و سالانە ملیاردها تمەن بۆ ئەو پیشەسازیە خەرج دەکرێ، بەڵام ئێستا ئەگەر پرسیاری ئەوە بکەن کە ئەو ماشینانەی لە رابردوودا دروستمان دەکرد چۆن بوو؟ بە دڵنیایەوە دەڵێن دە ساڵ پێش باشترمان دروست دەکرد. ئەوە چ ماشینسازیەکە کە لە دوای 50 ساڵ هێشتا ناتوانن ماشینێکی وا ساز بکەن کە ستاندارد بێ و لە جادەکاندا لا نەکا و تورمێزێکی باشی هەبێ، کارم بە نەرخەکە نیە کە ماشینێکی پراید بە 20 ملوێن دەکرین، زوڵمێکی گەورەیە لە کۆمەڵگە کە ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە ماشینێکی باش و ستاندارد بخەینە بەردەست خەڵک.