بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی پێشکەش بە تێکرای یەزیدیەکان لە کوردستان پێشکەش دەکەین. کۆچی دوایی میرتەحسین بەگ لە هەلومەرجێکدا بوو..
بە بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی پێشکەش بە تێکرای یەزیدیەکان لە کوردستان پێشکەش دەکەین. کۆچی دوایی میرتەحسین بەگ لە هەلومەرجێکدا بوو کە یەزیدیەکان پێویستیان بە ڕێنوێنی و کاروچالاکیەکانی بەرێزیان بوو بۆ کەم کردنەوەو کۆتایی هێنانی دەردو ئازارەکانیان. کوردانی یەزیدی گەورترین و سەخت ترین ئازارو ناخۆشیان بە دەست حکومەته ستەمگەرەکان و بەم دواییەش زەربەیان لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێگەیشت، بوونی کەسایەتی میر تەحسین بەگ لە دوای ئەو کارەساتە زۆر پێویست بوو.
رۆحی میرتەحسین بەگ ئاسودە بێ و هومێدوارین کۆتایی بە مەینەتیەکانی یەزیدیەکان بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حسێنی