جەنازەی کچە خوێندکارێکی رشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
جەنازەی کچە خوێندکارێکی رشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی رێبەندان، جەنازەی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی “پەریسا رەوەندی” کچی ئەیوب لە ماڵەکەی لە کۆمەڵگەی کوردستانی شاری شنۆ ، دۆزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاندووە، پەریسا خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئورمیە بووە و دوو رۆژ پێش بە هۆی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی لە رێگەی دەرزی لەخۆدان خۆی کوشتوە و ئەمڕۆ جەنازەکەی دۆزرایەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە پەریسا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دوو جاری دیکەش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.