وەزیری دەرەوەی فەرانسە ووتی: ئەگەر لە وتووێژی لەپێوەند بە پڕۆگرامی ناوکەیی لەگەڵ ئێران هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەیات، ئەوا فەڕانسە بۆسەپاندنی گەمارۆی توندتر ئاما
وەزیری دەرەوەی فەرانسە ووتی: ئەگەر لە وتووێژی لەپێوەند بە پڕۆگرامی ناوکەیی لەگەڵ ئێران هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەیات، ئەوا فەڕانسە بۆسەپاندنی گەمارۆی توندتر ئامادەیە
هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی هەینی ٥ی رێبەندان، نوسی: فەرانسە و ئینگلستان و باقی وڵاتە ئوروپاییەکان ،گەمارۆی ئابوری نوێ دژ بە ئێران تاوتوێ دەکەن. سێ دیپلۆمات ئاماژەیان بەوە کردووە کە گەمارۆکان بریتیە لە، داخستنی دارایی، قەدەغە کردنی سەفەرکردنی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و پەرەپێدانی پڕۆگرامی موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران .
هەروەها لە بریفینگ مێدیای وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە رۆژی چوارشەممە ۳ی رێبەندان، لە وڵامی ئەو پرسیارە دا کە ئایا ئێوە لە لێدانی بنکەکانی رژیم لە سوریە پشتیوانی دەکەن ؟ووتی:فەڕانسە هەمووکات نیگەرانی خۆی لە خراپکاریەکانی رژیمی ئێران لە سووریە دەربڕیوە
ئەو مووشەکەی کە لە ۲۰ی ژانویە لەلایەن رژیمەوە هاوێژرا،ئاخرین نمونەی ئەم کردەوانەیە.
ئەم کردەوەیەی رژیم دەرخەری ئەوەیە رژیم بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە ژێر پێ دەنێت .
ناوبراو رۆژی هەینی ۲۱ی سەرماوەزی ۹·لە قسەکانیدا داوای لە رژیمی ئێران کردوە هەموو چالاکیەکانی خۆی کە پێوەندی بە پڕۆگرامی موشەکی هەیە رابگرێت.