و: سروە محەممەدی
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانیشتنی وەرشۆی پایتەختی لەهستان لەلایەن مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکاوە، کە قەرارە رۆژانی 24 و 25ی رێبەندان، ب
و: سروە محەممەدی
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانیشتنی وەرشۆی پایتەختی لەهستان لەلایەن مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکاوە، کە قەرارە رۆژانی 24 و 25ی رێبەندان، بە سەرپەرەستی ئامریکاو بە بەشداری دەیان وڵات ساز بکرێت، ئەمەش رژیمی ئاخوندی وەزاڵە هێناوەو لەگەڵ ئەوەدا کە رژیم لەهەوڵی ئەوەدایە ئەو کۆنفرانسە لەئێستاوە بە شکست خواردوو و بێ کاریگەری و بێ نرخ لەقەڵەم بدات، بەڵام بەئاشکرا ترس و دڵەراوکێ بە قسەو بڵاوکراوەکانی مۆرەکانیەوە دەبینرێ.
کاردانەوە خێراکانی رژیم بەم دانیشتنە
لەسەرەتادا رژیم ویستی ئەم دانیشتنە بێ نرخ لەقەڵەم بدات بەڵام کاردانەوەکانی دوای ئەم بریارە دەرخەری ترس و دڵەراوکێی رژیمە.
بۆ نمونە: رۆژی یەکشەممە 23ی رێبەندانی 97، نوێنەری لەهستانی لەتاراندا بانگهێشت کرد بە مەبەستی نارەزایەتی لەبەرانبەر وەزارەتی دەرەوە، لە نەبوونی نوێنەردا، کارمەندی لەهستان چوو بۆ وەزارەتی دەرەوە.
هەروەها رژیم حەوتووی فیلمی لەهستان کە قەرار وابوو لە فستیواڵی سینەمایی فەجر لە دەیەی زەجر بگیرێت، هەڵوەشاندەوە.
عێراقچی، جێگری وەزارەتی دەرەوەی رژیم لە دژکردەوەیەکدا هەرەشەی ئەوەی کرد کە رژیم گۆرستانی کۆچبەرانی لەهستانی تێک دەدات.
ئەم دژکردەوە هیستریکانە دەری دەخات کە رژیمی تا کوێ سوتاوە.
گرینگی کۆنفرانسی لەهستان، دەرکەوتنی هاوپەیمانێتیەکی تازەی جیهانی
ئامریکا لەهەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکی جیهانیە لەگەڵ دەیان وڵات، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت کە لەم هاوپەیمانێتیەدا وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقا، ئوروپا، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئامادە دەبن، وە ئامانج لەم کۆنفرانسە سەرەنج خستنە سەر دامەزراوەیی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئاشتی و ئازادی لەو ناوچەیەدا، هەروەها جێگیرکردنی ئەو باوەرەی کە چیتر رژیمی ئاخوندی هێزێکی نفوزی و گێرەشێوێن نەبێت.
بەهۆی ئەوەی کە سابوونی دەستێوەردانەکان و ترۆریزمی رژیم گەیشتۆتە نزیکەی جلی زۆربەی ئەو وڵاتانە و رژیم بە هەڕەشەی موشەکی و هەوڵی ترۆریستی خۆی، دەستی ئامریکای بۆ هەوڵدان لەدژی پرکردووە، بۆیە زۆربەی لێکۆڵەران پێشبینی ئەوەیان کردووە زۆربەی ئەو وڵاتانە لە کۆنفرانسی وەرشۆ بەشدار دەبن. هەروەها ئامریکا بە سازکردنی ئەم کۆنفرانسە لەخاکی ئوروپادا، وڵاتانی ئوروپایی ناچار دەکات کە هەڵبژاردنێک بکەن و بێگومان کە زۆربەی ئەو وڵاتانەش ئامریکا هەڵدەبژێرن نەک وڵاتێکی دیکتاتۆری مەزهەبی ترۆریستی دەسەڵاتدار لە ئێراندا.
هەموو ئەمانە وایکردووە کە رژیم تائەو ئەندازەیە بەخێرایی بترسێت.
دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی لەهستان
دەبێ چاوەرێ بین کە ئەم کۆنفرانسە چ بریارگەلێک دەردەکات؟
با وایدابنێین کە ئەم کۆنفرانسە هیچ بریارێکی عەمەلی دەرنەکات، بەڵام ئەوەی کە لەو کۆنفرانسەدا گرنگە لایەنە سیاسیەکەیەتی: لایەنێکی لاوازکردنی بەرەی دانوستان و مماشات لەگەڵ رژیم بەتایبەت لە ئوروپادا و بەئەگەری زۆر وڵاتانی ئوروپایی لەسەر ئەوبابەتە دوولەت دەبن.
هەروەها لە ناوچەکەدا رژیم زیاتر لە جاران پەراوێز و پشتگوێ دەخرێ، و بەرهەمی ئەم پەراوێز و پشتگوێ خستنانە نوێکردنەوەی ئابلۆقەکانە.
ئەمەش بەو مانایەی کە ئابلۆقەکانی ئامریکا بۆسەر رژیم پشتیوانی سیاسی بەهێز بەدەست دێنێ.
رۆژی شەممە 22ی بەفرانبار، برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەکاروباری ئێران، لە ئەبوزەبی رایگەیاند کە ئامریکا چیتر لێبوردنی کاتی بۆ چەند وڵات لەپێوەند بە نەوتی ئێران تازە ناکاتەوە.
روونە کە ئامریکا لە نوێکردنەوەی ئابلۆقەکان و باقی هەوڵەکانی لەدژی رژیم، چاوەروانی ئەو وڵاتانەی نەکردووەو ونایکات، ئەوەی کە ئامریکا پێویستیەتی پشتیوانی و هاورێیەتی سیاسی ئەو وڵاتانەیە.
کۆنفرانسی لەهستان و ئاکام و کۆتایی پەکێجی ئوروپایی
نوکتەیەکی دیکە ئەوەیە کە: باندەکەی رۆحانی پێشتر بۆ بوونی پێوەندی لەگەڵ ئوروپا و سازوکاری ئوروپایی سینگیان دەهێنایە پێشەوە، بەڵام ئێستا نائومێدی دەردەبرن و دەڵێن هیوامان بە ئوروپا نیە،کەوایە ئەم کۆنفرانسە چ گۆرانکاریەک دروست دەکات کە ئەو هەمووە رژیمی تێک شکاندووە؟.