عەلی ئەکبەر ساڵحی بەڕێوەبەری رێکخراوی وزەی ناوکەیی رژیمی ئاخوندی لەبارەی رێوشوێنی تایبەتی ئابوری
عەلی ئەکبەر ساڵحی بەڕێوەبەری رێکخراوی وزەی ناوکەیی رژیمی ئاخوندی لەبارەی رێوشوێنی تایبەتی ئابوری
کە لەداهاتوودا لەلایەن وڵاتە ئوروپاییەکان بەڕێوە دەچێت ووتی :هیوادارم پێش ئەوەی کات تێپەرێ ئوروپاییەکان بەڵێنەکانیان بەجێی بێنن، هەروەها
ناوبراو ووتی :ئەگەر ئوروپاییەکان بەڵێنەکانیان جێبەجی نەکەن ،لەوانەیە ئەم ئاڵوگۆڕانە و کردەوەکانی داهاتوو نە بەقازانجی رژیمی ئاخوندی و نە ئوروپاییەکان و نە باقی ئەندامانی بەرجام بێت.
یەکێتی ئوروپا و بە تایبەت فەڕانسا دەڵێت لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنی تایبەتی ئابوری لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەکرێت ،یۆرۆ نیوز بۆ پێ راگەیشتن بەم بابەتە لەگەڵ یەکێک لە راوێژکارانی پێوەندی دەرەوەی پارلمانی یەکێتی ئوروپا وتووێژیان کردوە.
ئەم سەرچاوە کە نایەوێ ئاشکرا بێ،لەبارەی جێبەجێ کردنی ئەم رێوشوێنە ووتی : بەرپرسانی جیاواز لە یەکێتی ئوروپا لەم پێوەندیەدا بەڵێنیان داوە ،بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراون .