بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنووری بانە، دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی هەڵهاتن رێگایان ون کردووە و ڕەقهەڵات
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنووری بانە، دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی هەڵهاتن رێگایان ون کردووە و ڕەقهەڵاتوون
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە گوندی بڕوێشکانێ سەر بە بەخشی نەنۆڕی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
هەروەها پۆلێکی دیکەی ئە وکۆڵبەرانە لە ترسی هێزەکانی ئێران لە رێگای سەرەکی لایان داوە و لە ئاکامدا رێگایان ون کردووە و دوو کەسیان بە هۆی سەرماوە گیانیان داوە.
هەواڵدەری هەنگاو: ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە بە هۆی سەرماوە گیانی داوە ”سامان ساڵحی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز راگەیەندوە و تا ئێستا ناسنامەی دوو سێ کەسی دیکە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کۆڵبەرێکی دیکەش چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو بەردەوامە.