رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حدکا، هەیئەتێکی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە شاری ڤانکۆڤەر بەشداریان لە رێورەسمی 2ی رێبەندان ی
رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حدکا، هەیئەتێکی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە شاری ڤانکۆڤەر بەشداریان لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان کرد.
هەیئەتی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان خوشکە تابان شەرێعەتپەنا بەرپرسی کۆمیتە و کاک عەبدوڵا عەبداڵی بەرپرسی پێوەندیەکان بەشداری 2ی رێبەندانیان کرد و بروسکەی پیرۆزبایی کۆمیتەیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەرێوەبەرانی ئاهەنگەکە کرد و لە نزیکەوەش پیرۆزبایی کۆمیتەی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی کۆمیتەی حدکا لەو وەڵاتە گەیاند.
2ی رێبەندانی 1324 بە رێبەرایەتی پێشەوای مەزن لە شاری مەهاباد، کۆماری کوردستان راگەیەندرا، هەر چەند تەمەنی کۆمار کورت بوو بەڵام راگەیاندنی کۆماری کوردستان بووە هەوێنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو تاکەکانی کوردستان و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا خەڵکی کوردستان بە بەرێزەوە یادی کۆمار و پێشەوا قازی محەممەد دەکەنەوە.