__ تهقینهوهیهک له باکووری کوردستان شههید و برینداری لێکهوتهوه
__ سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
__ دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل لەسنە و بێدەنگی ناوەندە پێوەندیدارەکان
__ بارودۆخی نالەباری رۆحی وجسمی زیندانیێکی سیاسی دوای مردنی کچەکەی
__ سەرای رێکەوتنی ناوکەیی ئەمریکا هەرەشەی نیزامی کرد
__ بارانبارین و لافاو لە چەندین شوێنی ئێران کوژراو و بێ سەروشوێنی لێکەوتەوە
__ بانگهێشتی کارداری رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین
__ قۆناغی یەکەمی دانوستانی پێکهێنانی حکومەت لە تۆرکیا کۆتاییهات
تهقینهوهیهک له باکووری کوردستان شههید و برینداری لێکهوتهوه
نیوهڕۆی ئهمڕۆ تهقینهوهیهک له ناوهندی کلتوور و لاوانی ناوچهی پرسوسی سهربه شاری رحا (ئورفه) روویدا و دەیان شههید و برینداری لێکەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تهقینهوهکه له ڕێگهی کهسێکی خۆکوژهوه لهناو باخچهی ناوهندهکهدا ئهنجامدراوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 29ی پووشپەری 1394، تهقینهوهێک 300 ئهندامی فیدراسیۆنی کۆمهڵهی لاوانی سۆسیالیستی کردوهته ئامانج که بۆ هاوکاریکردنی سهرلهنوێ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ له ئهستهمبوڵهوه چووبوونه ناوهندهکه و بهنیازبوون بچنه کۆبانێ، له کاتی لێدوانی چاپهمهنیدا تهقینهوهکه روویداوه.ئیسماعیل کاپڵان، هاوسهرۆکی ڕێکخستنی پارتی ههرێمه دیموکراتیهکان لهو بارهیهوه رایگەیاند، "تهقینهوهکه لهڕێی کهسێکی خۆکوژهوه ئهنجامدهراوه، نزیکهی 50 کهس شههیدبوون و دهیانی تریش برینداربوون".
سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
ئاماریخۆکوژییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کورد لە پەرەسەندن دایە و لەو پەیوەندییەدا سێ هاووڵاتییانی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەچەند رۆژی رابردوودا، کچێکی لاوی تەمەن ٢١ساڵە بەناوی" چاوەرێ.ق" خەڵکی ناوچەی سەردەشت لەرێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆ هێناوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی روون نەبووتەوە. دەوترێ، هەر کەو پێوەندییەدا کچێکی تەمەن ٢٤ساڵەی خەڵکی پیرانشاریش بەناوی "س.و" بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە خۆی کوشتووە. لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا، ١٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت هەوڵی خۆکوژیان داوە و لەو ١٠ کەسە چواریان لە هەولەکانیاندا سەرکەوتوو بوون. لەکۆی گشتی ئەو ١٠ کەسەی کە هەوڵی خۆکووژیان داوە، ٦ کەسیان خەڵکی گوندی "قەلەرەشی"شاری سەردەشتن. لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد خەڵکی گوندی "زمکان" سەر بە شاری سەڵاس و باوەجانی لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە. هەژاری و دەستکورتی و کێشەی بنەماڵەیی بە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژیی دێنە ئەژمار. لەوچەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەرزبوونەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام لەو پێوەندییەدا ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستێکیان لەمەڕ هۆکارەکانی خۆکوژی و زیادبوونی ئاماری خۆکوژییەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل لەسنە و بێدەنگی ناوەندە پێوەندیدارەکان
ماوەیەکە دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان لەشاری سنە قوناغێکی تازەی بە خۆیەوە بینیوە و رووی لەزیاد بوون کردووە، بەچەشنێک کە لەماوەی یەک حەفتەدا ٢٤ دەزگا ماشێن دزراوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دزینی ئۆتۆمبێل لەشاری سنە تەنگی بەخاوەن ماشێنەکان هەڵچنیوە و باس لەوە دەکرێت کە لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بە رۆژی رووناک ماشێنەکان دەدزرێن و هیچ لایەنێکیش لەو بارەیەوە وڵامدەر نیە. بە پێی ئەم راپۆرتە یەکێک لە هاووڵاتیانی شاری سنە رایگەیاندووە کە، لەشاری سنە ئەو دیاردەیە بە رادەیەک رووی لەزیاد بوون کردووە کە ترسی ئەوەمان هەیە خۆشمان بڕفێنن". ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا ٢٤ ئۆتۆمبێل لەناو شاری سنە دزراوە. ئۆتۆمبێلەکان پاش ئەوەی دەدزرێن، ئەو کەلوپەلەی کە بەکار دێن و بۆ فرۆش دەبێت هەڵیدەگرن و ماشێنەکان لەدووری شار و کۆڵانەکانی بەهارستان فرێ دەدەن. زەبت، تایە بە رینکەوە، باتری و ... چەندین شتی دیکە لەو کەلوپەلانەن کە لەماشێنە دزراوەکان لێدەکرێنەوە. خاوەن ماشێن و بەشێک لەهاووڵاتیانیش لەو دیاردەیە نیگەرانن، هەروەها رەخنەی زۆر توندیشیان لە ناوەندە ئینتزامییەکانی شاری سنە هەیە. ئەو هاووڵاتیانە وتوویانە، لەچەندین حاڵەتدا پێش هاتووە کە دزەکە شوناسی دیار بووە و بە ناوەندە ئینتزامی و پێوەندیدارەکانیش راگەیەندراوە کە چی ئەوان هیچ هەوڵێکیان بۆ دەستگیر کردنی نەداوە.
بارودۆخی نالەباری رۆحی وجسمی زیندانیێکی سیاسی دوای مردنی کچەکەی
محمەد ئەمین ئاگووشی، مۆعەلمی خانەنشین کراو و زیندانی سیاسی کە چەند رۆژ پێش هاتبووە مۆرەخەسی لە بارودۆخێکی نالە باردا ژیان بەسەر دەبات و پزشکی یاسایی گەرانەوەی ئەم زیندانییەی بۆ زیندان نالەبار راگەیاندووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محمەد ئەمین ئاگووشی زیندانی سیاسی زیندانی زاهێدان، دوای بیستنی خوکوژی کچەکەی کانی ئاگووشی، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی کچەکەی و ناشتنی لە زیندانەوە هاتووەتە مۆرەخەسی و لە ئێستادا لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبات. جێگەی باسە کە ئەم زیندانییە سیاسیە دوای بیستنی مردنی کچەکەی لەم ماوەیەدا 13 کیلو لە وەزنی دابەزیوە. کانی ئاگووشی دوای لە دەستدانی دایکی و زیندانیکرانی باوکی لە رۆژی سێشەممە 9ی پووشپەر لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرای رێکەوتنی ناوکەیی ئەمریکا هەرەشەی نیزامی کرد
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، رێکەوتنی ناوکەیی باشە چونکوو مافی بژاردەی نیزامی بۆ ئەمریکا هێشتووەتەوە و بەربەستێک لە بەردەمماندا درووست ناکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەشتۆن کارتر وەزیری بەرگری ئەمریکا، کە سەفەری بۆ ئیسرائیل کردووە لە وڵامی هەواڵنێنرانی ناو فرۆکەکەی رایگەیاند، رێکەوتنی ناوکەیی پێش بەوە ناگرێت کە واشەنگتۆن بژاردەی نیزامی بە مەبەستی پێشگرتن لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکەیی لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە بۆ خۆی نەپارێزێت. ناوبراوو وتی، یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەڵێم رێکەوتنێکی باشە ئەوەیە کە، لە کاتی هەوڵدانی رژێمی ئاخوندی بۆ بەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی بژاردەی نیزامی هەروەها بوونی هەیە.
بارانبارین و لافاو لە چەندین شوێنی ئێران کوژراو و بێ سەروشوێنی لێکەوتەوە
زریانێکی بههێز و شهپۆلێک بارانبارینی بهخوڕ ناوچهکانی باکووری ئێرانی گرتهوه و به هۆیهوه لانیکهم پێنج کهس گیانیان له دهستداوه و 10 شاخهوانی ئێرانی و بیانی بێ سهروشوێن بوون و 50 ئوتۆمبیلیش به سهرنشینهکانییهوه ئاو بردوونی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی مێهر، ئێوارهی ڕۆژی یهکشهممه لهکات٠Žێکدا ملیۆنان هاوڵاتی به مهبهستی تێپهڕاندنی ڕۆژانی پشووی جهژن ڕوویان له ناوچه گهشتیارییهکانی باکووری ئێران کردبوو، زریانێکی بههێز و شهپۆلێک بارانبارینی بهخوڕی هاوینه ناوچهکانی باشووری دهریای خهزهری گرتهوه و به هۆیهوه زیانێکی زۆری مادی و گیانی به دوای خۆیدا هێنا. لهو بارهیهوه بهڕێوهبهری گشتیی ناوهندی قهیرانی پارێزگای ئهلبورز ڕایگهیاند، به هۆی لافاوهوه له مێحوهری کهرهج چالوس، پێنج هاوڵاتی گیانیان له دهستداوه و 10 شاخهوان بێ سهروشوێن بوون و زیاتر له 50 ئوتۆمبیلیش ئاو بردوونی و تا ئێستا چارهنووسی سهرنشینهکانیان نادیاره. جێگەی باسە کە لە چەند رۆژی رابردووش باران بارین لە چەند شاری کوردستانی ئێران وەک بانە، سەقز و بۆکان خەسارێکی زۆری لە شارۆمەندان دابوو.
بانگهێشتی کارداری رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین
کارداری رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین رۆژی یەکشەممە 28ی پووشپەری 1394، کارداری رژێمی ئاخوندی لە مەنامە بە هۆی نارەزایەتی دەربرین بە وتەکانی خامنەیی بانگهێشت کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین نامەێکی نارەزایەتی بە شێوەی فەرمی داوە بە مۆرتەزا سنەوبەری کارداری رژێمی ئاخوندی لەو ولاتە. عەبدۆڵا عەبدۆللەتیف جێگری وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، قسەکانی خامنەیی بە دەستێوەردانی ئاشکار و روون لە کاروباری ناوخۆیی ولاتەکەی ناو برد. جێگەی باسە کە رۆژی شەممە 27ی پووشپەر لە درێژەی رەوتی ئاژاوەنانەوەی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە، خامنەیی رایگەیاند کە، رێکەوتنی ناوکەیی چ پەسەند بکرێت یان نه کرێت ئێمە پشتیوانی خەڵکی هەژاری بەحرەینین.
قۆناغی یەکەمی دانوستانی پێکهێنانی حکومەت لە تۆرکیا کۆتاییهات
دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی تورکیا ،بەپێی زانیارییەکان هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ لەو قۆناغە بەدەست نەهاتوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئاکپارتی لە سێ رۆژدا سەردانی هەریەک لە پارتی گەلی کۆماری جەهەپە، پارتی نەتەوە پەرستی مەهەپە و پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە-ی کرد. سەردانەکەی دوێنێی ئەحمەد داودئۆغڵوی سەرۆکی ئاکپارتی بۆ لای هەدەپە جارێکی دیکە پرسی پرۆسەی ئاشتی وروژاندەوە. هەروەها نزیکترین سیناریۆ بە وتەی شارەزایان ، پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی نێوان ئاکپارتی و جەهەپەیە. بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، حکومەتی داهاتووی تورکیا دەبێ هاوبەش بێت و هیچ حیزبێک بەتەنیا ناتوانێ حکومەت پێکبهێنێت، بۆیە ئەحمەد داودئۆغڵو لە حیزبی ئاک پارتی کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە لەلایەن رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاوە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ ئەو مەبەستە.