رۆژی شەممە 17ی گەلاوێژی 1394 لەپێناو ئاشتی بۆ کوردستان، دژی جەنگ و دژی بۆردومان کردنی فڕۆکەکانی تورکیا، کوردانی وڵاتی سوید رێپیوانێک ئەنجامدرا. ئێوارەی رۆژی شەممە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی وڵاتی سوید گردبوونەوەیەک وڕێپێوانێک لە پێناو ئاشتی بۆ کوردستان ،دژی جەنگ دژی بۆردومان کردنی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەرخاکی کوردستان ، هەروەها شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان و کۆمەڵکوژییەکەی گوندی زارگەلی ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لە کاتژمێر یەک بەکاتی ئەوروپا دەستیپێکرد و تیایدا دروشمەکانی "نا بۆ شەڕ بەڵی بۆ ئاشتی"، و چەندین دروشمی وینەی شەهیدەکان بەرزکرانەوە و لە کاتژمێر سی و نیو کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
جێگەی باسە لەو خۆپیشاندانەدا بەشێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی بەرێز کاک عەتا کەریمی ئەندامی کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان کرد.