کێشە لە ترۆپکی دەسەڵاتداری رژێم و بەردەوامی هێرشەکانی خامنەیی و مۆرەکانی بۆ سەر رەفسەنجانی و رۆحانی.
رۆژنامەی ئینتخاب، ئاخوند سەدیقی ئیمام جومعەی خامنەیی لە تاران گوتی: هەندێ کەس بە گۆشەگرتن لە ویلایەت پێچەوانەی قازانجەکانی نیزام هەنگاو دەنێن بەڵام دەبێ بزانن خۆش خزمەتیان بە ئیستکبار کردوەو دەبنە هۆی لە ناوچوونی خۆیان. هەر لەو بارەوە وتی پاشەکشە یەک و دوو هەنگاو نیە بەڵکوو خۆبەدەستەوەدانی تەواوە.
رۆژنامەی وەتەنی ئێمروزکە سەر بە تاقمی خامنەییە نووسی: چی بووە کە رەفسەنجانی بەو تێغی زمان هەر ئەو کارە دەکا کە کۆشکی سپی بە تێغی تەحریم مەبەستیەتی؟ رەفسەنجانی مووشەکەکانی خۆش ناوێ یان ناوەندەکانی دروست کردنی مووشەکەکان؟
رۆژنامەی ئینتخاب بلاوی کردەوە، پاسدار رەمەزان شەریف یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای پاسداران وتی: دژمن هەولی ئەوە دەدا دوجەمسەری لە نێوان سوپا و دەوڵەتدا دروست بکا، هەندێ لە بەرپرسانیش هەر ئەو کارە دەکەن. دژمن دەیەوێ لە رێگەی مەسەلەی ناوکەیی و موشەکیەوە دوجەمسەری دروست بکا.
کێشەی هەڵبژاردن هەروا داوێنی دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێرانی گرتووە.
لەگەڵ هێرشەکانی تاقمی خامنەیی بۆ سەر رەفسەنجانی، ئاخوند غەرەویان رایگەیاند، بۆ سەرۆکایەتی مەجلیسی شارەزایان رەقیبی نیە. ناوبراو وتی: من کەسێک کە لە ئاستی رەفسەنجانی دا بێ کە لە سەر سەرۆکایەتی مەجلیسی شارەزایان رەقابەتی بکا، نە دەبینم و نە دەیناسم.
ماڵپەری خەبەر ئونلاین بڵاوی کردەوە کە ئاخوند یونسی وەزیری پێشووی ئیتلاعات و راوێژکاری ئێستا ئاخوند رۆحانی گوتویەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 1396 کەس توانای رەقابەتی لەگەڵ رۆحانی دا نابێ.
لەلایەکی دیکەوە ئاخوند سەعیدی نوێنەری خامنەیی لە سوپای پاسداران گوتی: هێشتا مۆری تەئیدی هەڵبژاردن وشک نەبۆتەوە کە ژمارەیەک باس لە هەڵبژاردنێکی دیکە دەکەن، کە ئەو هەنگاوە پێشوەختانە کارێکی ناخۆشە.
باندی خامنەیی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر دەوڵەتی رۆحانی و رێکەوتنی ناوکەیی و بەرجام.
تهران نیوز ، پاسدار کەوسەری ئەندامی مەجلیسی رژێم گوتی: دەبوو بۆ رئاکتۆری 400 میگاواتی ئەراک، رئاکتۆری 200 میگاواتی دابنرایە لە حاڵیچکدا پێش ئەوەی رێکەوتن بکرێ ئەو رئاکتۆرە بە سیمان لە ناوبراو ئەوەش پێشێلکردنی بەرجام بوو.
رۆژنامەی وەتەنی ئەمروزی سەر بەتاقمی خامنەیی بە دڵێکی پڕەوە نووسێ: سەرچاوەی ئورانیۆمی (ساغند)ی یەزد سێ مانگە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە کارەکانی قەراردادی کرێکارو پەیمانکارەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە و درهێنانی بەردی ئورانیۆم لەو سەرچاوە راگیراوە.
تەرەقی یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی مۆتەلفە گوتی: ئەمریکا و رۆژئاوا 7 بەرجامیان بۆ دارشتووین. کە بەرجامی یەکەم بووە هۆی دەسرانەگەیشتنی نیزام بە توانای ئەتۆمی.
بەپێی ماڵپەڕێ تابناک ناوبراو کۆکردنەوەی پرۆژەی موشەکی، رێگەنەدان بە نیزام بۆ پشتیوانی لە دۆستەکانی لە ناوچەکە، دامەزرانی سیستەمی هاوکاری نیزام لەگەڵ ئەمریکا و لە کۆتایی دا سازان لەگەڵ ئەمریکا لە مەسەلە جیهانی و ناوچەییەکانی وەک بەرجامەکانی دوایی ناوبرد.
بەپێی ماڵپەری حکومەتی فارس، حەبیبی سەرکردەیەکی دیکە لە تاقمی موتەلفە گوتوویەتی: ئابڵوقەکان نە هەڵوەشاوە و نەراگیراوە،. پووڵە راگیراوەکان ئازادە نەکراوە، پەیوەندی ماڵی بانکەکان بە کردەوە راگیراوە، رێگە بە سەرمایەگوزاری شیرکەتە خارجیەکان لە ئێران نادرێ، بەڵام ئابڵوقەکان بەشێوەیەکی نادیار لە زیاد بووندان.
عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی رژێم لە وەڵام بەو هێرشانە گووتی: لە ناوخۆ دژایەتی دەوڵەت دەکرێ، و سەداوسیما بەردەوام دەڵێ ئابڵوقەکان ماون و رێگەی پەیوەندی ماڵی بانکەکان نەکراوەتەوە. لە دە ساڵی رابردودا تەلەفزیون گوێی بە ئابڵوقەکان و بڕیانامەکان نەدەدا، ئێستا سەیر ئەوەیە کە چ بووە ئەوندە حەزتان لە دولارە؟