لە مانگی رابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە ٥٤٠ªی ئەو ژمارەیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم ک
لە مانگی رابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە ٥٤٠ªی ئەو ژمارەیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کراونەتە ئامانج
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠ ١٩ دا، لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە لەو رێژەیە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسیان بریندار بوون.
زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندار بوون ١٩ کەس بوون و دەکاتە زیاتر لە ٥٤٠ªی کۆی حاڵەتەکان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
هەروەها ١٣ کەسیان (٣٧٠ª) بە هۆی رووداوی سروشتی وەکوو سەرما، بەربوونەوە لە شاخ و کەوتنە ناو رووبارەوە گیانیان داوە و ٣ کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
زیاترین کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی کە لەمانگی ژانویەدا ٢٠ کۆڵبەر واتە ٥٧٠ªی کۆی کوژراو و بریندارەکان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.