هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

بەپێی دان پێدانانی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، رۆژی سێشەممە ۱۳رێبەندانی۹·بانکەکانی چینی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران کارناکەن، ئەو ئێرانیانەی کە لە وڵاتانی دیکەن تەنان

 بەپێی دان پێدانانی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، رۆژی سێشەممە ۱۳رێبەندانی۹·بانکەکانی چینی ئێستا لەگەڵ رژیمی ئێران کارناکەن، ئەو ئێرانیانەی کە لە وڵاتانی دیکەن تەنانەت ئەوانەی کە کاری تیجاریش ناکەن حسێبی بانکیان لە حاڵی داخستندایە. لەم دۆخەدا، سات و سەودا کردن لەگەڵ چین لە ژێر ناوی دۆخی گەمارۆیی شکڵ دەگرێ، بە رێوشوێنی گەمارۆکانی پێشوو لەرێگەی بانکی کۆنلۆن ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر چین و رژیمی ئاخوندی بۆماوەی چەندین ساڵ و لە بواری جیاوازدا پێوەندی بازرگانی و سات و سەودایان هەبووە، بەڵام لەم ئاخرانەدا ئەم پێوەندیانە بەرتەسک بونەوە.
هەروەها چین وەکوو وڵاتانی دیکە قەبووڵ کردنی گەڵاڵەی پێوەست بوونی رژیمی ئێران بە کۆنوانسیۆنی دژایەتی لەگەڵ تاوانی بەرنامەڕێژی بۆکراوی سەرونەتەوەیی،ناسراو بە پالرمۆ، کردۆتە مەرجی هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەو رژیمە .
بانکی کۆنلۆن بۆ ڕێکخستنی پێوەندی بانکی رژیمی ئێران لەگەڵ چین لە دەورەی زیادکردنی گەمارۆکان لەدژی ئەو رژیمە و بەئامانجی نوێکردنەوەی گەمارۆکان لە دەوڵەتی پێشودا دروست بوو.
سەرمایەی سەرەتایی ئەم بانکە پێک هاتوە لە ئەرزی فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ چین کە لە چین بلۆکە کرابوو ،بەڵام ئەم بانکە لەئێستادا پشتگیری لە گەمارۆکانی دژ بە رژیم دەکات،بەرژیمیشی راگەیاندوە ئەوانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر سات و سەودایان لەگەڵدا ناکات.
دۆخەکە بەشێوەیەکە کە ناتوانن گەمارۆکانی پێشو دەور بدەنەوە،بەوهۆکارەی کە زۆربەی رێگەکان بە شێوازی جیاواز و یان تەنانەت لە لایەن خودی رژیمەوە ئاشکرا کراوە


5 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

بانکەکانی چینی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی سات و سەودا ناکەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران